مینحەى زیندانییانى سیاسی لە بەغدادەوە گرفتى بۆ دروست بووە
پووختەى هەواڵەکە
- مینحەى زیندانییانى سیاسی لە بەغدادەوە گرفتى بۆ دروست بوو.
- بەغداد بەنیازە مینحەى تەنیا هەزار و 600 زیندانى سیاسی هاوتاى عێراق بکات.
- وەزارەتى دارایی عێراق ڕایگەیاندووە مینحەکەیان بارگرانى دارایی دروست دەکات.
بەهادین عەزیز، سەرۆکی کۆمکاری زیندانییانی سیاسیی کوردستان، بە کەناڵ8ـى ڕایگەیاند، داتاى 25 هەزار و 868 زیندانى سیاسی کە پشتڕاستکراوەن دۆسییەکانیان ڕەوانەى بەغداد کراوە لە بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان ناویان هاتووە، بەڵام دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمە بارگرانى دارایی بۆ بودجە دروست دەکات.
کۆمکاری زیندانییانی سیاسیی کوردستان
- لەناو ئەو داتایانەدا پێشتر پێنج هەزار و 216 زیندانى سیاسیی مینحەى مانگانەیان وەرگرتووە.
- ئێستاش تەنیا هەزار و 600 زیندانى سیاسیی لە حکومەتى هەرێمى کوردستان مینحە وەردەگرن کە بڕەکەى 744 ملیۆن دینارە.
- ئامانجى کۆمکاری زیندانییانی سیاسیی کوردستان ئەوەیە سەرجەم زیندانییانى سیاسی کە پێشتر دۆسییەکانیان دراوەتە دەستەى زیندانییانى سیاسیی عێراق مینحەیان بۆ دابین بکرێت.
- بەهادین عەزیز، گوتی "ئەگەر ئەندامانى کورد بە گشتى و لیژنەى دارایی بە تایبەتى فریامان نەکەون، بەغداد بەنیازە مینحەى تەنیا هەزار و 600 زیندانى سیاسی هاوتاى عێراق بکات".
- داواشى لە شاندى تەکنیکى دارایی کرد کە لە نووسینى ماددە و بڕگەکانى پشکى هەرێمى کوردستان لە پرۆژە بودجەى 2027 بەشدارن، بەرگرى لە ماف و شایستەى دارایی زیندانییانى سیاسی بکەن.
- لە عێراق 158 هەزار زیندانى سیاسیی مینحە وەردەگرن و بەسەر سێ پۆلدا دابەشکراون، کە پۆلى یەکەم 400 هەزار دینار، پۆلى دووەم 800 هەزار دینار و پۆلى سێیەم یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار وەردەگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، شاندى وەزارەتى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان 27ـى حوزەیرانى ئەمساڵ چوونە بەغداد بۆ هاوتاکردن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ سەر دەزگای زیندانییە سیاسییەکانى عێراق.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
حکومەت مینحەى رزگاربووانى ئەنفال و زیندانیانى سیاسیى تاوتوێدەکات
مووچەى زیندانییانی سیاسی لەگەڵ عێراق هاوتا دەكرێت
تەمەنی خانەنشینبوونی زیندانییانی سیاسی درێژکرایەوە
ئەحمەد مام ڕەسوڵ: سەرۆککۆمار پاڵپشتى گواستنەوەى دۆسییەى زیندانیانى سیاسى هەرێم بۆ بەغداد دەکات
شاندی وەزارەتی شەهیدان دۆسیەی زیندانیانی سیاسی دەباتە بەغداد
51 خولەک پێش ئێستا