
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە دۆسیەی هاوتاکردنی مینحەی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد بەهۆی نەبوونی تەرخانی دارایی هێشتا یەکلانەکراوەتەوە؛ لە کاتێکدا شاندێکی فەرمی ئامادەکاری بۆ گەشتکردنەوە بۆ بەغداد دەکات تا پشکی ئەم توێژە لە بودجەی 2027 جێگیربکرێت، چارەنووسی دارایی زیاتر لە 42 هەزار زیندانیی سیاسی بەستراوەتەوە بە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان هەردوولا.
ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕێکارە فەرمییەکانی بەمشێوەیە خستەڕوو:
بەهادین عەزیز، سەرۆکی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکانی کوردستان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی دەقی ڕێککەوتنەکە دەکاتەوە بەپێی یاسای عێراق؛ بە جۆرێک مینحەی مانگانە بۆ ئەو کەسانەی لە سەرووی ساڵێک زیندانی بوون دەبێتە 1,200,000 دینار، بۆ سەرووی شەش مانگ دەبێتە 800,000 دینار و بۆ خوار شەش مانگ 400,000 دینار دەبێت، هاوکات ڕوونیکردەوە کە لە کاتێکدا دۆسیەی 25,868 زیندانی لە هەرێم پشتڕاستکراوەتەوە و پێویستی بە وردبینیی نوێ نییە، هێشتا 17,000 دۆسیەی دیکە پێویستیان بە بڕیاری دادگا هەیە تا لە قۆناغەکانی داهاتوودا سوودمەند بن.
ئەحمەد مام ڕەسوڵ: سەرۆککۆمار پاڵپشتى گواستنەوەى دۆسییەى زیندانیانى سیاسى هەرێم بۆ بەغداد دەکات
وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هاوتای عێراق دەکرێت
زیندانیانی سیاسیی: سەردانمان بۆ بەغداد بۆ پەلەکردنە لە هاوتاکردنی مینحەکانمان