برۆکسل؛ نزیکەی 25 هەزار کەس بەشداریی لە خۆپیشاندانێکی بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا دەکەن
لەشاری برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا، خۆپیشاندانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێوەچوو، کەتیایدا نزیکەی 25 هەزار کەس بەشدارییان تێداکرد.
رۆژى یەکشەممە، 3ى کانونى یەکەمى 2023، لەژێر درووشمى "نا بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵێ بۆ گۆڕانکارى لەرژێمى دەسەڵاتەکان، هەسارەیەکی گونجاومان دەوێت بۆ ژیانکردن"، هەزاران کەس کەبەگوێرەى رێکخەرانى خۆپیشاندانەکە، نزیکەى 25 هەزار دەبوون، لەنێو سەرماى سەختى برۆکسلى پایتەختى بەلجیکا، بەرێپێوان و مۆسیقالێدانەوە، کەزیاتر لە 90 رێکخراوى کۆمەڵى مەدەنى تیایدا بەشداربوون ئەنجامدرا.
خۆپیشاندان لەسەر داواى هاوپەیمانیى کەشوهەواى بەلجیکا، کە رێکخراوێکى چالاکى بوارى ژینگەى ئەو وڵاتەیە رێکخرابوو، نیکۆلاس ڤان نوڤێل، سەرۆکی هاوپەیمانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، "ئەم رێپێوانە لەکاتێکدا رێکیانخستووە، کەهاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونى کۆنفڕانسی COP28 لە ئیمارات، پێویستە دانوستاننە نێودەوڵەتییەکان بەڕاستی بەرەو پێشەوەبچن".
04/12/2023