
هەر گەشتیارێک دوو مانگ جارێک دەتوانێت دوو هەزار دۆلار وەربگرێت.
وەرگرتنى دۆلارەکە بە نرخى فەرمى بانکى ناوەندى 152 هەزار دینار دەبێت.
دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، پرۆسەی گۆڕینەوە و پێدانی دۆلاری ئەمریکی بە نرخی فەرمیی حکومی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پاش هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ناوەندیی عێراق دێت.
بۆ کۆتاییهێنان بە ناچاربوونی گەشتیارانی سلێمانی بە گەشتکردن لە فڕۆکەخانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
بە گوێرەی ڕێنماییە کارپێکراوەکانی بانکی ناوەندی، هەر گەشتیارێک دەتوانێت دوو مانگ جارێک بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمیی 152 هەزار دینار بەرامبەر وەربگرێت، ئەمەش دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لە ڕێگەی کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانەوە و وەرگرتنی پارەکە لە ناو هۆڵی فڕۆکەخانە لە کاتی گەشتکردندا.
لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیاران