
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری و نزمی ماوەتەوە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەر دینار نزیکەی 20 هەزار لە نرخی فەرمی زیاترە.
ڕێکارەکانی حکومەتی فیدراڵی کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار نەبووە.
لە بازاڕی دراوی هەولێر و سلێمانییەوە زانیاری بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار هەر بە نزمی و ناجێگیری ماوەتەوە و لە کاتی کردنەوەی بازاڕ 100 دۆلار بە 169 هەزار و 500 دینارە، پاش ئەوەى لە سەرەتاى هەفتەدا کەمێک بەرزبووەوە.
100 دۆلار بە 169 هەزار و 500 دینارە.
100 یۆرۆ بە 184 هەزار و 250 دینارە.
100 پاوەن بە 218 هەزار و 650 دینارە.
100 لیرەی سووری بە 9 هەزار دینارە.
100 لیرەی تورکی بە 3 هەزار و 350 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 6 هەزار و 500 دینارە.
ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتی تشرینی یەکەمەوە حکومەتی فیدراڵ گۆڕانکاری لە بەهاکەیدا کرد و بەهای فەرمیی 100 دۆلاری بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـی هەمان مانگ عەلی زەیدی لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "هەوڵ دەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین".
سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، ڕایگەیاند، بەمزووانە نرخی دینار لە بازاڕدا نزیک دەبێتەوە لە بەهای فەرمی و گوتیشی: "لەو قسەیەم بەرپرسم".
جێگری زەیدی: بەمنزیکانە بەهای دینار لە بازاڕی ڕەشدا بەرز دەبێتەوە
ئەنجوومەنی وەزیران بەهای دۆلاری گۆڕی؛ 100 دۆلار بۆ 150 هەزار دینارە
