
بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى بەرزبوونەوەى تۆمارکرد
دانا مەولود: لە بازاڕ خواست لەسەر دینار زیاترە بەراورد بە دۆلار.
دانا مەولود، مامەڵەکارى ئاڵوگۆڕى دراو لە بازاڕى دۆلارەکەى سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" لە دوێنێ یەکشەممە تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە هەر 100 دۆلارێک لە 170,250 دینارەوە بۆ168 هەزار دینار دابەزیوە، واتە بۆ هەر 100 دۆلارێک دوو هەزار و 250 دینارى لێبووەتەوە".
ئێستا فرۆشتنى دۆلار زیادى کردووە و خواست لەسەر دینار زیاتر هەیە بەراورد بە دۆلار.
ڕێکارەکانى حکومەتى عێراقى بۆ دابینکردنى دۆلار کاریگەرى لەسەر بەرزکردنەوەى بەهاى دینار دەبێت.
ئەگەر بێت و بە کردارى دۆلار بخرێتە بازاڕەوە بە نرخى فەرمى کە بۆ هەر 100 دۆلارێک 152 هەزار دینارە.
کەیفى خۆشناو، گوتەبێژى بازاڕى دراوى هەولێر: بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.
100 دۆلار بە 168 هەزار دینارە.
چاوەڕوانیش دەکرێت بەهاى دینار زیاتر بەرزبوونەوە تۆمار بکات.
هەنگاوەکانى حکومەتى عێراق و بانکى ناوەندی بۆ دابینکردنى دۆلار بۆ بازرگانان و هاوڵاتییان و بازاڕەکان کاریگەریى ئەرێنى لەسەر بەرزکردنەوەى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار دروست دەکات.
هاوکات، لە بەغداد بەهاى 100 دۆلار لە بازاڕى کیفاح بە 168 هەزار دینارە و لە بەسڕە بە168 هەزار و 100 دینارە، لە کاتێکدا لە بانکى ناوەندیی عێراق 100 دۆلار بە 152 هەزار دینارە.
چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و ڕێکارە گومرگییەکان دەرکرا
لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێت بە گەشتیاران

