فڕاكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانەکانى: ئامادەی دانیشتن و کاراکردنەوەی پەرلەمانین

جەبار حسین3 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى کوردستان و هاوپەیمانەکانى وەڵامى سەرۆكی تەمەنى پەرلەمانى کوردستانیان دایەوە.

  • ئامادەیى خۆیان بۆ دانیشتن و کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان و هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى دەربڕى.


ڤالا فەرید، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە وەڵامى سەرۆكی تەمەن دەستپێكردنەوەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان و تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و پەیرەویەكان كە بریتین لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئەركی ئێوەیە و پێویستە ئەو ئەركە بێ مەرج و كۆت جێبەجێ بكەن و دانیشتن بەڕێوە ببەن.


ڤالا فەرید، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:

  • هەر لایەنێک ئامادە نەبێ خۆی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و مێژوو .

  • هیچ بیانویەک نییە بۆ دواخستنی زیاتری کۆبوونەوەی پەرلەمان.

  • بفەرموون بانگێشتی ئەندامانی پەرلەمان بكەن بۆ تەواوكردنی دانیشتنی یەكەم.

  • ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی ئامادەین بۆ دانیشتن و كاراكردنەوەی پەرلەمان.

سەربەخۆکانیش ئامادەن

هاوکات، دوو پەرلەمانتاری پێکهاتەی کلدان سریان ئاشووری و ئەرمەن، ئامادەیى خۆیان بۆ دانیشتنەکە دەردەبڕین و دەڵێن، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکە دەکەن و داوا لە سەرۆکى تەمەن دەکەن بەبێ هیچ کۆتوبەندێکی پێشوەختە ڕۆژی دانیشتن دەستنیشان بکەن، بۆئەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ڕێرەویی سروشتی خۆی بگرێتەبەر.

لاى خۆیەوە، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان ئامادەى فڕاکسیۆنەکەى بۆ بەشدارى لە دانیشتنەکە دەربڕى و ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوە و تەواوکردنی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان، لە پێشەوەش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی یاسایی، نیشتمانی و ئەخلاقییە کە پێویستە بێ مەرج و دواخستن جێبەجێ بکرێت.

داواش لە سەرۆکى تەمەنى پەرلەمان دەکات، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بکات بۆ تەواوکردنی دانیشتنی یەکەم و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

ئەوەش دواى ئەوەدێت، ئەمڕۆ محەممەد سڵێمان، سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەیە بانگێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکات بۆ کۆبوونەوە، ئەگەر ئەو لایەنانەی کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان هەیە، ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لە دانیشتنەکە ڕابگەیەنن.

ڕۆژی پێنجشەممەش، کوردەوان جەمال سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە وەڵامی داواکاریی فراکسیۆنی پارتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان ڕایگەیاند، ئامادەن پەرلەمان کارا بکەنەوە بە مەرجێک دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە دەست ئۆپۆزسیۆنەوە بێت، نەک بە دەست پارتی.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان مەرجی بۆ کۆبوونەوە و بانگێشتکردنی پەرلەمانتاران دیاری کرد

جەبار حسین

Sat Oct 24 2026

Loading related news...