جەنگ لەبەردەرگاى ئێرانە و بەهاى دراوەکەشى داڕماوە.
هەشت مانگى ئەمساڵ تمەن 35.1 % بەهاکەى بەرامبەر دۆلار لە دەستداوە.
پڕۆسەى حەواڵەکردنى تمەن لە هەرێمى کوردستانەوە بۆ ئێران زۆر کەمیکردووە.
دانا مەولود، مامەڵەکارى دراو لە سلێمانى بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" مامەڵەکردن بە تمەن زۆر کەمبووەتەوە و هەموو کەسێک ئامادە نییە تمەن بکڕێت بۆ قازانج".
پێش جەنگ مامەڵەکردن بە تمەن زۆر بووە لە بازاڕدا.
رۆژانە سەدان ملیار تمەن حەواڵە دەکرا.
دواى جەنگ حەواڵەکردنى تمەن بۆ ئێران 80% کەمبووەتەوە.
لە ناوخۆى ئێران 100 دۆلار بەرامبەر 27 ملیۆن و 120 هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە هەرێمى کوردستان بەهاى تمەن بەراورد بە تاران بەرزترە.
لە بازاڕى دراوى سلێمانى 100 دۆلار بەرامبەر 26 ملیۆن و 700 هەزار تمەنە.
بە کاش 100 دۆلار بەرامبەر 26 ملیۆن تمەنە.
هاونیشتمانیان تمەن زیاتر بە حەواڵە دەکڕن وەک لە تمەنى کاش.
چونکە دەیخەنە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و پارێزراوە.
بە گوێرەى داتاکانی بازاڕ، لە 27ـی شوبات و تەنیا یەک ڕۆژ پێش دەستپێکی جەنگ، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 17 ملیۆن و 600 هەزار تمەن بووە، بۆ هەر 100 دۆلارێک نۆ ملیۆن و520 هەزار تمەن بەهاکەى بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە.
واتە لە ماوەى هەشت مانگى ڕابردووى ئەمساڵ تمەنى ئێرانى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى بە ڕێژەى لەسەدا 35.1% بەهاکەى لە دەستداوە، هۆکارەکەشى جەنگى ئیسرائیل و ئەمریکا بووە بەرامبەر تاران.