گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتان
شنیار جەمال 22/01/2024
راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی گەشەپێدان هۆشداریدەدات، گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە لەمافی گەشەپێدانی گەلان دەکات، لەرێگەی لەناوبردنی بژێویی ژیان و کەمکردنەوەی دەستڕاگەیشتن بەسەرچاوەی خۆراک و وزە.
سوریا دیڤا، راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی گەشەپێدان رایگەیاند، گومانی تێدا نییە گۆڕانی کەشوهەوا لەئێستاوە کاریگەریی لەسەر مافی گەشەپێدان لەسەرانسەری جیهاندا هەیە.
ئاماژەی بەوشکردووە، جیهان پێویستی بە گۆڕانکاریی جددی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت، کەمێک لەزیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کەمبکاتەوە، بەتایبەتیش پیشکەوتن و گەشەپێدان.
گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەشێکی زۆر لەلایەنەکانی ژیانکردن لەسەرتاسەری جیهاندا دروستکردووە، یەکێک لەو لایەنانە پێشکەوتن و گەشەپێدانە.
شنیار جەمال
22/01/2024