
دەستەى فڕۆکەوانیى مەدەنى سعودیە بڵاویکردەوە، لە بەردەوامى دەستدرێژییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانى فڕۆکەوانیى مەدەنى لە وڵاتەکەیان، ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە فڕۆکەخانەى مەلیک فەهد لە شارى دەمام، ڕووبەڕووى هێرش بووەتەوە.
پێشتر یەحیا سەریع، گوتەبێژى سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند، لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا، چوار کردەوەى جۆرییان بە ژمارەیەک مووشەکى بالیستیکى و باڵدار و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە.
ئاشکراشیکرد، لە هێرشەکاندا فڕۆکەخانەى ڕیاز بە سێ قۆناغ، فڕۆکەخانەى دەمام و دوو دامەزراوەى نەوتى سەر بە کۆمپانیاى ئارامکۆ کراونەتە ئامانج.
سەریع، جارێکى دیکە هۆشدارییان دایە کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى و کارمەندان و گەشتیاران لە بەکارهێنانى فڕۆکەخانەکان و ئاسمانى سعودیە، بەو پێیەى گۆڕەپانى کردەوە سەربازییەکانن، بەڵام مەککە و مەدەینەى بەدەرکردووە.
هاوکات، باڵیۆزخانەى هیندستان لە ڕیاز ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکى وڵاتەکەى دواى برینداربوونى لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى ڕیاز گیانى لەدەستداوە.
لە لایەکى دیکەشەوە، وەزارەتى ئابووریی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، وەزیرەکەیان کاترینا رایخە، بەهۆى هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەى ڕیاز گیریخواردووە و ناچاربووە لەو وڵاتە بمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
تورکیا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز دەکات




