هێرشی پێچەوانەى سعودیە دژ بە حوسییەکان دەستیپێکرد

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • کاردانەوەى هێرشە توندەکەى حوسییەکان بۆ سەر ڕیاز بەردەوامە.
  • سعودیە هاتەوە دەست و هێرشێکى بەرفراوانى دەستپێکرد.
  • زۆرینەى وڵاتان سەرکۆنەى هێرشى حوسییەکانیان کرد.

لە تازەترین پێشهاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چوار شاری یەمەن، کە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندایە، ئەوانیش بریتین لە هەریەکە لە شارەکانی "سەنعا، تەعز، عومران و ئیب".


ئامانجى هێرشەکەى سعودیە:

  • لە تەعز گردبوونەوەی حوسییەکان کراوەتە ئامانج.
  • کەرەستە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی حوسییەکان لە ناوچەکانی حەوبان، حوجەرییە، جەبەل حەبەشی و بەرەی سەیاحی کراونەتە ئامانج.

دۆخى مەیدانى:

  • شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حوسییەکان لە چەند ناوچەیەک بەردەوامە.
  • لە ناوچەی مەسراخ و سەبرمەوادم لە باشووری ڕۆژئاوای تەعز ڕوویداوە.
  • حوسییەکان ناوچەى نەجد قوسەیمیان کۆنترۆڵ کردووە.
  • حوسییەکان توانیویانە لە بەرەی سییاحی چەند شوێنێک کۆنتڕۆڵ بکەن.
  • ئامانجی حوسییەکان بڕینی ڕێگای وادی زیباب بووە، بۆ گەیشتن بە دەروازەی باشووری شاری تەعز.

ئەم پێشهاتانەش دوای هێرشی حوسییەکان هات بۆ سەر فڕۆکەخانەی شا خالیدی نێودەوڵەتی لە ڕیاز، کە لە ئەنجامدا 12 کەس کوژراون و 309 کەسی دیکەش برینداربوون، وەزارەتی بەرگریی سعودیەش بەڵێنیدا، بەگوێرەی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، بە توندترین شێوە وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێرشەکە:

  • ترەمپ: هێرشەکە قبوڵکراو نییە
  • ڕوبیۆ: لە پاڵ سعودیە دەوەستین
  • نەتەوەیەکگرتووەکان: هێرشەکە هەڵکشانێکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی هەرێمی
  • گوتێرێس: سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین
  • ئەمینداری هاریکاری کەنداو: هێرشەکە تاوانی نێودەوڵەتییە
  • قەتەر: پێشێلکردنی سەروەری سعودییەیە
  • بەحرەین: پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە
  • ئوردن: هێرشەکە هەڵکشانێکی مەترسیدارە
  • عێراق: هەر ئێستا چالاکییە سەربازییەکان ڕابگیرێن
  • ئیمارات: بەهەموو جۆرێک ئامادەین پارێزگاری لە سعودیە بکەین
  • پاکستان: پاڵپشتیی خۆمان بۆ سعودیە دوپاتدەکەینەوە
  • ئەڵمانیا: هێرشەکە کردەوەیەکی تیرۆریستییە دژ بە سعودیە
  • بەریتانیا: هێرشەکە هەڵکشانێکی مەترسیدارە
  • یەکێتیی ئەورووپا: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران ناوچەکە بەرەو مەترسی دەبەن

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە 12 کەس کوژران

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا