نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 90 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی مەترسی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • گۆڕانی کەشوهەوا زیانى گەورەى بە مرۆڤایەتى گەیاندووە.

  • لە 10 ساڵی ڕابردوو 255 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی کۆچی ناوخۆیی بوونەتەوە.

  • لە چوار کەس سێ کەس، ڕووبەڕووی مەترسی توندی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بوونەتەوە.


کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە ڕاپۆرتێکیدا لە پێش ئەنجامدانی کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە "COP31"، باسیان لەوە کردووە، نزیکەی 90 ملیۆن پەنابەر و ئاوارەی زۆرەملێ مەترسی بەهێزیان لەسەرە و مەترسییەکەش پەیوەستە بە گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەوی.


بەرپرسانى کۆمسیۆنەکە

  • پەنابەران دووجار ڕووبەڕووی ستەم دەبنەوە.

  • بەوپێیەی لە دوای ئەوەی ناچاربوون ڕابکەن بەهۆی دۆخێکەوە کە ئەوان هۆکاری نین.

  • سێ لەسەر چواری پەنابەران کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان مەترسی زۆری ژینگەییان لەسەرە.

  • ئەو کەسانەی بەهۆی توندوتیژی و گرژییەکانەوە ڕایانکردووە ئێستا لەو ناوچانەن کە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنن.

  • یاخود لەو ناوچانەن ئەگەری لافاو تیایدا زۆرە.

  • گۆڕانی کەشوهەوا هەڕەشە دەکات لە گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ پەنابەران و ئاوارەکان.

  • داوای گرتنەبەری ڕێکاری بە پەلە دەکرێت بۆ پاراستنی پەنابەران و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

  • لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 255 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی کۆچی ناوخۆیی بوونەتەوە واتە ڕۆژانە 70 هەزار حاڵەت بووە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، لافاوە توندەکانی کە پەیوەندی بە دیاردەی ئەل نینۆوە هەیە، دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، ببێتە هۆکاری ئاوارەبوونی سێ ملیۆن کەس لە سۆماڵ، کینیا، باشووری سودان و ئۆگەندا.

هەروەها ڕوونیان کردووەتەوە گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی لە دەستدانی ڕەگەزنامەیی زیاد دەکات بەوپێیەی نزیکەی 90%ـی کەسانی بێ ڕەگەزنامە کە دەکەنە 4.7 ملیار کەس لەو وڵاتانە دەژین کە ڕووبەڕووی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەبنەوە.

Loading related news...