
ڕاگەیێنراوێکى کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ کەناڵ8 نێردراوە تێیدا ئاماژەبەوەکراوە، گەشتەکانیان بۆ وڵاتی ئێران دەستیپێکردووەتەوە و ڕۆژانە لەڕێگەى فڕۆکەخانەی نەجەفی نێودەوڵەتییەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی تاران، مەشهەد و ئیسفەهان، دەکرێن، ئەمەش پاش تەواوکردنی ڕێکاری هونەری و ڕێکخستنی پێویست بووە بەوجۆرە گرەنتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بکات.
دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانەی هێڵی ئاسمانیی عێراق لەکاتێکدایە، لە مانگی ئازارەوە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، هێڵەکە گەشتەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرتبوو.
دواى سەپاندنی سزای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆسەر کەرتی فڕۆکەوانی و هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە ئەیلوولى ئەمساڵدا، لەسەر داواى حکومەت، عێراق دەتوانێت تەنیا لە فڕۆکەخانەى نەجەفەوە گەشتى هاتن و چوون بۆ ئێران ئەنجامبدات.
ڕۆژی ڕابردوو، هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاندبوو، تەنیا لە مانگی ئەیلوولدا زیاتر لە 271 هەزار گەشتیاریان لەڕێگەی هەزار و 585 گەشتی ڕاستەوخۆوە گواستووەتەوە.
فڕۆکەخانەکانى هەرێمی کوردستان لە ڕاگرتنى گەشتەکان بۆ ئێران ئاگادار نەکراونەتەوە
باڵیۆزى عێراق لە ئێران: گەشتەکانى ئێران بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف دەستپێدەکاتەوە