
یاسر عەبدولزەهرا حەجاج، باڵیۆزى عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا گەشتەکانى ئێران بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف دەستپێدەکەنەوە.
گوتیشى، تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتى عێراقەوە هیچ بڕیارێک دەرنەچووە بۆ ڕاگرتنى گەشتەکان لەگەڵ ئێران، بەڵکو لە ترسى سزاکانى ئەمریکا کۆمپانیا بیانییەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕاگرتووە.
جەختیشى لەسەر ئەوەشکردەوە، لە ماوەى 24 کاتژمێرى داهاتوودا گەشتەکانى ئێران بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف دەستپێدەکەنەوە.
وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا بۆ فشارخستنەسەر حکومەتى ئێران بڕیاریدا بە ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران بۆ وڵاتان و لەو چوارچێوەیەشدا گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق ڕاگیران.
فڕۆکەوانیی عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت
فڕۆکەخانەى نەجەف گەشتەکانى هاتن و چوونى بۆ ئێران ڕاگرت
فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە؛ گەشتەکانی نێوان عێراق و ئێران دەوەستێنرێن
زانیاریی کەناڵ8: فڕۆکەخانەکانی عێراق لە ڕاگرتنی گەشتی هێلەکانی ئێران ئاگادارکراونەتەوە
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن