ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی دانەوەى قەرزى کۆنى کارەبایە

پووختەى هەواڵەکە

· ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی دانەوەى قەرزى کارەبایە بە داشکاندنى 50٪.

· لە 19ـى تشرینى یەکەمەوە قەرزی کۆنی کارەبا بە قیستی مانگانە وەردەگیرێتەوە.


عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشتر بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند بوو، هیچ وادەیەک بۆ داشکانى قەرزى کارەبا بە ڕێژەى لە 50٪ درێژناکرێتەوە.


پێشتر دۆخەکە چۆن بوە؟

· پێشتر نادادپەروەری لە کرێى کارەبا هەبووە.

· ئەگەر کەسێک ڤێلا و مەلەوانگە و باخی هەبووایە وەک ماڵێکی ئاسایی حسابى بۆ دەکرا.

· ئێستا پارەدان بە گوێرەى بەکاربردنە و ئەوەی کارەباى زۆر بەکاربهێنێت دەبێت پارەی زیاتر بدات.

· وەزارەتى کارەبا: ئەمشەو کاتژمێر 12ـی شەو دوا ڕۆژی داشکانی لە  50%ـی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵانە.

· لە 25٪ـی پۆلی بازرگانی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە.

فەرمانگەکانى کارەبا کراوە دەبن

وەزارەرتى کارەباى هەرێمى کوردستان، دەڵێت: "سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتژمێر (8:30)ـی بەیانی تاوەکو ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە خزمەتی هاوبەشانی کارەبا دەبن بۆ وەرگرتنەوەى قەرزەکان، هەروەها هاوبەشانی کارەبا لە ڕێگای ئی پسوڵەوە دەتوانن قەرزی کارەباکەیان بە داشکاندنەکەوە تاوەکو کاتژمێر (12)ی شەو بدەنەوە".

جەخت لەوەشدەکاتەوە، دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە، قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە قیستی مانگانە و لەگەڵ کرێی مانگانە وەردەگیرێتەوە.

دواى 50 ڕۆژ ڕێکار دەگیرێتەبەر

بە گوێرەى پرۆژەى ڕووناکى ئەو هاوبەشانەى قەرزى کۆنى کارەبایان نەداوە، قەرزەکە بە قیستى24  مانگ دەچێتە سەر قەرزى ئێستاى کارەبا و لە ئەگەرى نەدانى پارە لە50  ڕۆژدا، ڕێکارى بڕینى کارەباکەى دەگیرێـتەر.

شێوازەکانى دانەوەى قیستەکان:

قیستەکە بەجۆرێکە، پێویستە لەگەڵ پسووڵەی مانگانەی پڕۆژەى ڕووناکی، لە ماوەی 50 ڕۆژدا بدرێنەوە، بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵ، پێویستە تاوەکو 24 مانگ قەرزەکە بدەنەوە و کەمترین
بڕی قیستی مانگانەش بە 20 هەزار دینار دیاریکراوە.

هاوبەشانی بازرگانیی بچووک دەبێت لە ماوەی12  مانگ قەرزەکە بدەنەوە و قیستی مانگانەیان20  هەزار دینار دەبێت و هەروها هاوبەشانی بازرگانیی گەورە و پیشەسازیی گەورە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان، شەش مانگ زیاتر نییە، قیستی مانگانەشیان نابێت لە 200 هەزار دینار کەمتربێت، یەکەم قیست دەخرێتەسەر پسووڵەی مانگی 9 کە لە مانگی 10 دەردەچێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کارەباى سلێمانى: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبایە

750 هەزار هاوبەش قەرزى کۆنى کارەبایان داوەتەوە

لە سۆران هەڕەشەى بڕینى کارەبا لە هاوبەشان کرا

جەبار حسین

Sun Oct 18 2026

Loading related news...