750 هەزار هاوبەش قەرزى کۆنى کارەبایان داوەتەوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى قەرزى کۆنى کارەبایە
  • مۆڵەتی لێخۆشبوونەکە تا کاتژمێر 12ـی شەو بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى قەرزى کۆنى کارەبایە، تاوەکو پاشنیوەڕۆ 750 هەزار هاوبەش قەرزى کۆنیان گەڕاندووەتەوە، وەزارەتى کارەبا دەڵێت ئەمشەو کارمەندەکانى فرۆشتنی وزە ئەگەر پێویست بکات، تاوەکو کاتژمێر 12ـى شەو لە دەوام دەمێننەوە بۆئەوەى زۆرترین هاوبەش قەرز بدەنەوە.


کۆتا ڕۆژی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا

  • نیوەى ئەو هاوبەشانەى ماڵان کە ماون قەرزەکان بدەنەوە، کەمتر لە 200 هەزار دیناریان لەسەرماوە.
  • ئەمڕۆش دوایین ڕۆژى داشکاندنەکەیە هاوبەشان دەتوانن تاوەکو کاتژمێر 12ـى شەو قەرزەکانیان لە ڕێگەى ئى پسوڵەوە بدەنەوە.
  • داشکاندنى 50%ـى کارەبا لەسەرەتاى مانگى ئابەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 10ـی ئەیلوول کاتژمێر 12ـی شەو کۆتاییدێت .
  • لەو هاوبەشانەى سوودمەند بوون لە داشکاندنەکە، 60%یان هاوبەشى ماڵانن و ئەوانى دیکەش شوێنە بازرگانى و کۆمپانیاکانن.


دەتوانرێت لەڕێگەی ئی پسوڵەوە قەرزە بدرێتەوە


وەزارەتى کارەبا دەڵێت، نیوەى ئەو هاوبەشانەى ماڵان کە ماون قەرزەکان بدەنەوە، کەمتر لە 200 هەزار دیناریان لەسەرماوە، ئەمڕۆش دوایین ڕۆژى داشکاندنەکەیە هاوبەشان دەتوانن تاوەکو کاتژمێر 12ـى شەو قەرزەکانیان لە ڕێگەى ئى پسوڵەوە بدەنەوە.


ارمەندانى فرۆشیارى وزە تاوەکو کاتژمێر 12ـى شەو دەمێننەوە


وەزارەتەکە، هاوبەشانى ئاگادارکردووەتەوە لە هەر فەرمانگەیەکیش قەرەباڵغى دروستببێت، کارمەندانى فرۆشیارى وزە تاوەکو کاتژمێر 12ـى شەو دەمێننەوە و لە پاش ئەوە سیستم دادەخرێت و داشکاندن کۆتایی دێت.

داشکاندنى 50%ـى کارەبا لەسەرەتاى مانگى ئابەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 10ـی ئەیلوول کاتژمێر 12ـی شەو کۆتاییدێت .

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کارەباى سلێمانى: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژى داشکاندنى 50%ـى قەرزى کارەبایە

پڕۆژەی ڕووناکی: دوو ملیۆن پارەدانی دیجیتاڵیی کارەبا تۆمارکرا

وەزارەتی کارەبا داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50٪ بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی ڕادەگەیێنێت

پڕۆژەی ڕووناکی: داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا درێژ ناکرێتەوە

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا