پڕۆژەی ڕووناکی: دوو ملیۆن پارەدانی دیجیتاڵیی کارەبا تۆمارکرا
پووختەی هەواڵەکە:
- لە سیستمی ئی-پسوولەدا 2 ملیۆن و 220 هەزار مامەڵەی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامدراون.
- لە ماوەی مانگی ئابدا 400 هەزار هاوبەش لە ڕێگەی سیستمەکەوە قەرزی کۆنی کارەبایان داوەتەوە.
- پارێزگای هەولێر بە 53.6% زۆرترین ڕێژەی بەکارهێنانی پارەدانی دیجیتاڵیی تۆمارکردووە.
- داهاتی گەڕاوەی قەرزی کارەبا بۆ خەزێنەی گشتی 300 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 کە گۆڕینی سیستمی وەرگرتنی پارەی کارەبا بۆ شێوازی دیجیتاڵی، ڕێژەی کۆکردنەوەی شایستە داراییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە؛ لە کاتێکدا زیاتر لە 2 ملیۆن مامەڵە بە ئەلیکترۆنی کراون، تەنیا لە یەک مانگدا سەدان هەزار هاوبەش سوودیان لە بڕیاری داشکاندن وەرگرتووە و سەدان ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ حکومەت.
داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی:
- تۆمارکردنی 2,220,000 مامەڵەی پارەدانی دیجیتاڵی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.
- بەشداریکردنی 400,000 هاوبەشی کارەبا لە پاکتاوکردنی قەرزە کۆنەکانیان لە مانگی ئابدا لە ڕێگەی ئی-پسوولەوە.
- پارێزگای هەولێر بە ئەنجامدانی 1,189,000 مامەڵە و بە ڕێژەی 53.6% لە پلەی یەکەمدایە.
- پارێزگای سلێمانی بە 522,000 مامەڵە بە ڕێژەی 23.5% و دهۆک بە 492,000 مامەڵە بە ڕێژەی 22.2% لە پلەکانی دواترن.
- پارێزگای هەڵەبجە 17,000 مامەڵەی بە ڕێژەی 0.8%ـی کۆی گشتی تۆمارکردووە.
پارەی قەرزی کۆنی کارەبا:
دەرەنجامی دارایی پڕۆسەکە داهاتێکی گەورەی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە؛ بەپێی بەدواداچوونێکی تایبەتی کەناڵ8، لە ڕێگەی سیستمی ئی-پسوولە، فەرمانگەکانی فرۆشتنی وزە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەباوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 ملیار دینار لە قەرزی کۆنی کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت، هاوکات پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەردەوامیی پاڵپشتی و لێخۆشبوونە داراییەکان، کۆی پارەی گەڕاوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە 400 ملیار دینار.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
زانیارى کەناڵ8: زیاتر لە 300 ملیار دینارى قەرزى کۆنى کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت
1 کاتژمێر پێش ئێستا