پڕۆژەی ڕووناکی: داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا درێژ ناکرێتەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا درێژ ناکرێتەوە.
  • ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ـى ئێوارە دوا مۆڵەتە.
  • پارەدان بە سیستمی ئەلیکترۆنی ئی پسوڵەش لە کاتژمێر 12:00ـى شەو کۆتایی دێت.

ماڵپەڕى فەرمیی حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 10ـی ئەیلوول تاوەکو کاتژمێر 12ـی شەو، دوایین دەرفەتە بۆ هاوبەشانی کارەبا لە سەرانسەری هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەی سوود لە داشکاندنی سەر قەرزی کۆنی کارەبای پێش پرۆژەی ڕووناکی وەربگرن و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە.


وادەکە تاکو کەی بەردەوامە؟

  • حازم محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەباى دهۆک بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، وادەی دانەوەی قەرزی کارەبا درێژ ناکرێتەوە.
  • حازم محەممەد: ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ـى ئێوارە دوا مۆڵەتە.
  • حازم محەممەد: پارەدان بە سیستمی ئەلیکترۆنی ئی پسوڵە لە کاتژمێر 12:00ـى شەو کۆتایی دێت.
  • بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کارەباى سلێمانى، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆتا ڕۆژى داشکاندنى قەرزى کارەبایە، بەڵام فەرمانبەرەکانیان تاوەکو کاتژمێر نۆى شەو دەوام دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارى لێخۆشبوونى 50%ـى قەرزى کۆنى کارەبا لە سەرەتاى مانگى ئاب دەستیپێکرد و ئەمڕۆ 10ـى ئەیلوول کۆتایی دێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی کارەبا داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50٪ بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی ڕادەگەیێنێت

پڕۆژەی ڕووناکی: دوو ملیۆن پارەدانی دیجیتاڵیی کارەبا تۆمارکرا

زانیارى کەناڵ8: زیاتر لە 300 ملیار دینارى قەرزى کۆنى کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت

لە هەولێر پڕۆژەى ڕووناکى پێنج ڕۆژ کارەباى لەسەر دوو خێزان کوژاندەوە

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا