لە سۆران هەڕەشەى بڕینى کارەبا لە هاوبەشان کرا
مەعاز فەرحان 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سۆران هۆشدارى بە هاوبەشانى کارەبا دا.
- ئەگەر هاوبەشان بەزووترین کات قەرز و پارەى پسوڵەکانى کۆتایى کارەبا نەدەن کارەباکەیان دەبڕدرێت.
- مۆڵەتى داشکانەکە بەرەو کۆتایى دەچێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ دووشەممە، بە هاوبەشانى کارەباى گوت "لە دوای 18ـى ئەم مانگەوە تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی دەست دەکەن بە بڕین و کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانەی کە ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە پارەی بەکارهێنانی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکییان نەداوە".
ئاگادارییەکەى کارەباى سۆران بۆ هاوبەشان:
- ڕێکەوتى 18ـى 10 دوا مۆڵەت دەبێت بۆ داشکاندنی 50% قەرزی پێش پرۆژەی ڕووناکی.
- لە حاڵەتی کوژاندنەوەی کارەباکەتدا بەهۆی نەدانی پارە، تەنانەت لە دوای ئەوەی پارەکەش دەدەیت کارەباکەت ڕاستەوخۆ هەڵنابێتەوە.
- 24 کاتژمێرى پێویستە تاوەکو کارەباکەت بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پێبکرێتەوە.
- داواکارین لە هەموو هاوبەشان بە زووترین کات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن تاوەکو تووشی بڕینی کارەبا نەبن.
تاوەکو ئێستا دوو جار داشکاندنى 50% بۆ قەرزى کارەبا کراوە، یەکەمیان لە 3ـى ئاب بۆ 10ـى ئەیلوول بوو، دووەمیشیان لە 24ـی ئەیلوول بۆ 18ـى تشرینى یەکەمە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
مەعاز فەرحان
1 کاتژمێر پێش ئێستا