سەرۆکى دەستەى دەستپاکى: گەندەڵى هەڕەشەیە لەسەر پرۆسەى حوکمڕانی لە هەرێمى کوردستان
سەرۆکى دەستەى دەستپاکى لەهەرێمى کوردستان رایگەیاند، عێراق لە ریزى وڵاتە گەندەڵەکانى 20 وڵاتە گەندەڵەکەى جیهاندایە و لەهەرێمى کوردستانیش گەندەڵى هەرەشەیە لەسەر پرۆسەى حوکمڕانی.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى لەهەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق لە ریزی 20 وڵاتەکەی جیهاندایە و لە هەرێمی کوردستانیش گەندەڵی هەڕەشە لە پرۆسەی حوکمڕانی دەکات.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەبارەی گەندەڵییەوە لە هەرێمی کوردستان گوتی، " گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە تەواوی پرۆسەی حوکمڕانی دەکات و وایکردووە هاونیشتمانییان متمانەیان بە دامەزراوەکان نەماوە".
گوتیشی، "سەرەڕای هەوڵەکان پێمانوایە هێشتا کاری زۆر ماوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی".
لەبارەی رێژەی گەندەڵی لە عێراق، ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەکرد "عێراق لە ریزی 20 وڵاتە گەندەڵەکەی جیهاندایە، ئەوەش دەریدەخات رێگەیەکی درێژمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەبەردەمدایە".
28/02/2024