
نووسراوێک لە هەژمارى فەرمىیى پەرلەمان بەناوى سەرۆکایەتیى دیوانەوە بڵاوکرایەوە.
لە نووسراوەکەدا وادەى دانیشتنى تەواوکارى پەرلەمانى کوردستان دیاریکراوە.
بەشێکى زۆر لە فراکسیۆنەکانى بەشداریى دانیشتنى پەرلەمان ناکەن.
کەناڵ8 زانیاریى دەستکەوت کە نووسراوەکە لەلایەن جێگرى سەرۆکى دیوانەوە بەبێ ڕەزامەندى سەرۆکەکەى دەرکراوە و هیچ مۆر و واژۆیەکیشى لەسەر نییە.
بانگێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان دەکەین بۆ تەواوکردنی بڕگەکانی دانیشتنی (یەکەم)ـی خولی پایزەی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق، لە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی چوارشەممە لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبن.
نووسراوەکە لەلایەن جێگرى سەرۆکى دیوانەوە دەرکراوە، کە پارتییە.
سەرۆکى دیوانى پەرلەمانی کوردستان کە یەکێتى ڕەزامەندى لەسەر نووسراوەکە نەدراوە.
نووسراوەکە لە فەیسبووکى پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن پارتییەوە بەڕێوەدەبرێت.
بەگوێرەى پەیڕەوى پەرلەمان جێگرى سەرۆکى دیوان دەسەڵاتى بانگێشتى دانیشتنى پەرلەمانى نییە.
سەرۆکى تەمەنى پەرلەمان بانگێشتى دانیشتنى نەکردووە.
لەناو فراکسیۆنەکانیشدا بۆچوونى جیاواز لەبارەى دانیشتنى پەرلەمانەوە هەیە و پارتى دەڵێت چوارشەممە ئامادەدەبن، بەڵام یەکێتى و هەڵوێست ڕەتیانکردووەتەوە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ڕەوتى هەڵوێست: بەشداریى دانیشتنى پەرلەمان ناکەین
فراکسیۆنی پارتی داوای تەواوکردنی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەکات
