600 کارمەندی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕەوانەی ماڵەوە کراون

600 کارمەندی کۆمپانیای نەوتی باکوور ڕەوانەی ماڵەوە کراون

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • عەدنان جومەیلی 12 هەزار کەسی بە وەهمی لە پاڵاوگەی بێجی دامەزراندووە.

  • مووچەی چەند مانگێکیشیان وەرنەگرتووە.


    کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە بەردەم کۆمپانیاکە لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد و بۆ کەناڵ8 باسیان لەوەکرد، ژمارەی ئەوان زیاتر لە 610 کەسە و پێشتر هاوشێوەی کارمەندانی هەمیشەیی کۆمپانیاکە کاریان کردووە بە کرێی ڕۆژانە، بەڵام لە دوای دەستگیرکردنی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن کە هاوکات بەڕێوەبەری پاڵاوگەی نەوتی باکوور بووە، ئەوان ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.


هۆکارى ڕەوانەکردنەوەى ئەو کارمەندانە بۆ ماڵەوە

  • عەدنان جومەیلی 12 هەزار کەسی بە وەهمی لە پاڵاوگەی بێجی دامەزراندووە.

  • ئەو کەسانە بەکرێی ڕۆژانە لە پاڵاوگەی بێجی کاریانکردووە.

  • تیایدا منداڵی سێ ساڵ و بە تەمەن بوونی هەبووە.

  • تەنیا مووچەی بۆ خەرجکراوە و بەشی زۆریان کاریان نەکردووە و بندیوار بوون.

  • ئەو دۆسییەیە بە گەندەڵی هەژمار کراوە.

  • بابەتی ئەم کارمەندانە هاوشێوەی گەندەڵی هەژمار کراوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.

  • خۆپیشاندەران داواکارن لە بەرپرسان و نوینەرانی کەرکووک بەدەم دۆسییەکەیان بێن و چارەسەری بکەن.

  • خۆپیشاندەران: پەیوەندییان بە دۆسییەکەی عەدنان جومەیلییەوە نییە.

  • خۆپیشاندەران: ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی نەوت هەیە.

  • خۆپیشاندەران: ئێستا بۆیان دەرکەوتووە مووچەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دینار بووە.

  • خۆپیشاندەران: تەنیا 50٪ـی مووچەکەیان پێدراوە.

    کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، داواکارن ئێستا ئەگەر نەشکرێن بە هەمیشەیی، سەرەڕای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی کرێی ڕۆژانە، لانیکەم بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و کرێی ڕۆژانەیان بمێنێت، چونکە بژێوییان لەسەر ئەوەیە، هەروەها مووچەی مانگەکانی پێشوویان بۆ خەرج بکرێت و بکرێنە ناو بودجەی 2027ـەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سەرچاوەیەکی باڵا: لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی فەرمانی دەستگیرکردنی نوێ دەرچووە

Loading related news...