وەزارەتی نەوتی عێراق سیستمی چاودێری و بژمێری بۆرییە نەوتییەکان نوێ دەکاتەوە

عێراق وردەکاریی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە بۆ بانیاس تاوتوێ دەکات
عێراق وردەکاریی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە بۆ بانیاس تاوتوێ دەکات

پووختەی هەواڵەکە

  • عێراق ئامێر و بژمێرەکانى بۆرى نەوت نوێ دەکاتەوە

  • وەزارەتى نەوت چاودێرییەکانى لەسەر بۆرییە نەوتییەکان توندتر دەکات


سەلیم روکابی، گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، کە دەستیان کردووە بە هەڵمەتێک بۆ پشکنینی بۆرییە نەوتییەکان و سیستمی بژمێر و ئامێرەکانی چاودێری، تاوەکو بەرەنگارى هەوڵەکانى قاچاخ و زێدەڕۆیی بۆسەر بۆرییە نەوتییەکان و دزینی نەوتی خام و بەرهەمە نەوتییەکان ببنەوە.


سەلیم روکابی، گوتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق:

  • پشکنینمان بۆ سێ ناوچە کردووە و هیچ بەڵگەیەکى بەقاچاخبردنى نەوتى لێنەبووە.

  • بەڵکو کۆنى بۆرییە نەوتەکان و چەند هۆکارێکی دیکە وایکردووە گومانى قاچاخى لێبکرێت.

  • ئەم کۆنییەى بۆرییەکان کاریگەری دەبێت لەسەر ڕژانی نەوتەکە و دەبێت هەڵگیرێتەوە و بەڕێگەی هونەری چارەسەر بکرێت.

  • لە سەردانمان بۆ ناوچەیەکی نزیک لە چیای حەمرین حاڵەتی کونبوونی بۆری نەوت کراوە کەپێشتر چاککراوەتەوە و دووبارە وەک خۆی لێهاتووەتەوە و ئەوە حاڵەتی قاچاخ نەبووە.

  • هەروەها لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی بەغداد لەگەڵ ناوچەی حسوە لە پارێزگای بابل، زێدەڕۆیی هەبووە بۆسەر بۆری نەوت و بەنزین و دەستبەجی چاککراون بەڵام کەسانی خاوەن ئەو موڵکانە ڕاگیراون و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

وەزارەتی نەوت جەختدەکاتەوە ئەوان بە هەموو شێوەیەک قاچاخی نەوت و پێشێلکاری لەسەر تۆڕی بۆرییە نەوتییەکان ڕەتدەکەنەوە و لێپێچینەوەش لە هەموو پێشێلکار و قاچاخچییەکان دەکەن بەگوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی نەوتی خام و یاسا بەرکارەکان.

وەزارەتی نەوت دەڵێت، جەختدەکەینەوە لە هەوڵەکانی حکومەت و دادگا و دەستەی دەستپاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ و دانانی کەرتی نەوت لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

Loading related news...