ئەنجوومەنی جیهانی زێڕ: کڕینی زێڕ بە شێوەیەک کەم دەکات 26 ساڵە نەمانبینوە

ئەنجوومەنی جیهانی زێڕ: کڕینی زێڕ بە شێوەیەک کەم دەکات 26 ساڵە نەمانبینوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • سبەی داتاکانی هەڵاوسان لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دەبێت.

  • نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 845 هەزار دینارە.

  • نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 985 هەزار دینارە.

  • گۆڵدمان ساکس: ئەگەری لاوازە ئەمساڵ زێڕ بەرزبوونەوەی دیکە ببینێت.


ئەنجوومەنی جیهانی زێڕ پێشبینیەکانی بۆ داواکاری وەبەرهێنان لە زێڕ بۆ نیوە کەمکردەوە لە400 تۆنەوە گەیاند بە 200 تۆن بۆ ئەمساڵ.


کاریگەرییەکانى دابەزینى زێڕ

  • خواست بۆ کڕینی زێڕ کەمیکردوە بە رێژە دەکاتە 18٪.

  • ئەمە کەمترین خواستی کڕینی زێڕە لە ساڵی 2000ـەوە کە زێڕ بینیبێتی.

  • بەهۆى ئەوەى بانکە ناوەندییەکان زێڕ دەکڕن، هۆکارى ئەوەیە نەیهێشتووە زێر زیاتر دابەزێت.

  • ئەمە نابێتە بەهانە بۆ ئەو دۆخەی زێڕی تێدایە.

  • دوو دڵى گەورەى بۆ کڕیاران و فرۆشیارانى زێڕ دروستکردوە.

  • سبەی داتایەکی زۆر گرنگ هەیە بۆ کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ.

  • داتاکانی هەڵاوسانە لە ئەمریکا سی پی ئای لەگەڵ داهاتی بۆندەکانی خەزێنە لە ئەمریکا.

  • بانکى گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ زێڕ لەم نێوەندە بێت.

  • ئەگەری دابەزینی بەهێز بۆ 3500 دۆلار ئەگەر نەتوانێت بەربەستی 4150 دۆلار بشکێنیت.

بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى گەیشتووە بە کەناڵ8، نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـى تشرینى دووەمى 2026 بەمشێوەیەى خوارەوەیە:

  • زێڕی عەیار 21 بە 985,000 دینارە.

  • زێڕی عەیار 18 به 845,000 دینارە.

  • زێڕی عەیار 22 بە 1,030,000 دینارە.

  • زێڕی عەیار 24 بە 1,145,000 دینارە.

  • ئۆنسەی زێڕ 4,108$ دۆلار

  • نرخی دۆلار $100 بەرامبەر 168,725 دیناری عێڕاقییە.

  • نرخی یەک لیرەی عەیار 22 بە گرامی7.22 بە864 دۆلارە بە بێ حەقدەست و قازانج.

Loading related news...