
پرۆژەى ڕووناکی جارێکى دیکە جەخت لە پچڕاندنى کارەباى ئەو هاوبەشانە دەکاتەوە کە لە 50 ڕۆژدا پارە نادەن.
دواى پارەدان زیاتر لە 24 کاتژمێرى پێدەچێت کارەبا هەڵبکرێتەوە.
زۆرینەى هاوبەشان قەرزی کۆنیان داوەتەوە.
پرۆژەی ڕووناکی، ئەمڕۆ دووشەممە هاوبەشانی کارەباى ئاگادارکردەوە کە دەبێت پسووڵەی کارەبا لە ماوەی 50 ڕۆژدا بدەن، ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.
پرۆسەی گەڕاندنەوەى کارەبا تەنیا دوای ئەوە دەستپێدەکات کە تەواوی پسووڵەی ڕووناکی بدەیت.
بەشێوەیەکی گشتیی تاوەکو 24 کاتژمێر دەخایەنێت. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە زیاتر بخایەنێت.
ئەگەر پارەکە لە ڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، ئەوا پڕۆسەکە کاتێکی زیاتر دەخایەنێت.
50 ڕۆژی ماوەی پارەدان لە ڕێکەوتی دەرچوونی پسووڵەکە لەسەر سەکۆی ئی پسووڵە دەستپێدەکات، نەوەک لە ڕێکەوتی گەیشتنی پسووڵەی کاغەزی.
هاوبەشان هان دەدەین لەوەی مانگانە سەیری پسووڵەکانیان بکەن لەڕێگەی ئی-پسووڵەوە.
ئەو هاوبەشانەی لەو ماوەیەدا پارەی پسووڵەکەیان نادەن ڕێکاری پارەدانی 50 ڕۆژەییان لەسەر جێبەجێدەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێت.
زیاتر لە 90%ـی هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە، زیاتر لە 70%ـی هەموو هاوبەشان هیچ قەرزێکیان لەسەر نییە.
داشکاندنەکەى کارەبا؛ زیاتر لە 500 ملیار دینار قەرز دراوەتەوە