لە ماڵێکى پیرەمەگروون دەستبەسەر هەڵۆیەکى ڕاوکراودا گیرا

کەناڵ88 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • هەڵمەتەکانى بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دژى ڕاوچییەکان بەردەوامە.

  • هاونیشتمانییەک لە پیرەمەگرون هەڵۆیەکى گرتبوو.

  • لە هەرێمى کوردستان بە یاسا چەندین کۆتوبەند بۆ ڕاوکردنى ئاژەڵ و باڵندە دانراون.


بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاگەیاند، بە تۆمەتی گرتنی باڵندەیەکی کێوی هاونیشتمانییەک لە شارۆچکەى پیرەمەگروون دەستگیرکرا و دەستیشبەسەر هەڵۆکەدا گیرا.


پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی:

  • زانیاریمان لەسەر هاونیشتمانییەک وەرگرت گوایە باڵندەیەکی کێوی لە جۆری (هەڵۆ)ـی گرتووە و لە ماڵەوە ڕاگرتووە.

  • پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگروون دەرچوون بەرەو ماڵی هاونیشتمانییەکە.

  • دەستیانگرت بەسەر باڵندە کێویبەکەدا، هاوکات هاونیشتمانییەکەش بە تۆمەتی ڕاوکردن و گرتنی باڵندەی کێوی دەستگیر کرا .

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بەگوێرەى یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2010 و ڕێنماییە فەرمییەکانی وەک (ڕێنمایی ڕێکخستنی ڕاوکردن ژمارە یەکی ساڵی2023)، ژمارەیەک مەرج و ڕێنمایى توندی بۆ ڕاوکردنى باڵندە و ئاژەڵ داناوە.

کەناڵ8

Thu Oct 22 2026

Loading related news...