هەوڵماندا هاوپەیمانییەک بۆ دروستکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین بەڵام نەمانتوانی.
هۆشیار زێباری: ئامادەبوونی ژمارەی پێویست لە پەرلەمان سوپرایزی دروستکرد.
هۆشیار زێباری، ئەندامى مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی لە بەغداد، لە میانەی هەشتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دەستپێشخەریی عێراق کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند، "زۆر هەوڵماندا، بەڵام لەگەڵ لایەنەکان نەمانتوانی هاوپەیمانییەک بۆ دروستکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین".
ماوەی دووساڵ لەگەڵ یەکێتی لە هەوڵدابووین بۆ پێکهێنانی حکومەت.
لەسەر سەرجەم لایەنەکانیش ڕێککەوتین.
بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێک لایەن ویستیان باڵانسی هێز بگۆڕن، نەگەشتینە ڕێککەوتن.
لە دوای ئەوەی بە تەواوەتی بێ هیوا بووین، بڕیارمان دا، کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت.
ژمارەی پێویست لە پەرلەمانتاران ئامادە بن، ئەمەش بووە سوپرایز بۆ هاوڕێ و ڕکابەرە ناوخۆییەکانمان.
لە کۆتایدا هۆشیار زێباری دەڵێت، ئێستا بە لایەنی کەم دەتوانین بڵێین پەرلەمانێکمان هەیە، ناتوانین بڵێین هیچمان نییە، دانوستانەکانیش بۆ پێکهێنانی حکومەت هێشتا بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوێک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەرى پارتییەوە
تۆم باراک: ئەمریکا لەگەڵ یەکگرتوویى و دابەشکردنى دەسەڵاتەکانە
