کارەکانی کۆنفرانسی عێراق ٢٠٢٦ کە لەلایەن پەیمانگای "چاتام هاوس"ـەوە ڕێکدەخرێت، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەستی پێکرد.
تۆم باراک لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، پێویستە هەردوو حزبەکەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن.
تۆم گوتیشی، دڵنیام بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان لەو ناکۆکییە بێزار بوون، دەشزانم کە بەغداش لێی بێزار بووە.
تۆم باراک: ئامۆژگاریی من و سەرۆک ترەمپیش ئەوەیە بۆیان ناکۆکییەکانیان تێیپەڕێنن.
لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا، پەیمانگاکە میوانداریی "تۆم باراک" نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکای بۆ عێراق و سوریا کرد، لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە ژێر ناونیشانی "داهاتووی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا" وتارێکی پێشکەشکرد.
هەرێمی کوردستان و هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی هەمیشە دۆستی مەزنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون.
ئامۆژگاریی من بۆ هەردوو حیزبەکە ئەوەیە ناکۆکییەکان تێپەڕێنن بە تەواوی.
ئێوە پێویستتان بە یەکگرتن هەیە؛ من ناتوانم بگەڕێمەوە بۆ کۆنگرێس و ئاڵۆزییەکانی دەستووری عێراق، پێناسەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی تێکەڵبوون و گونجانی لەگەڵ بەغدا ڕوون بکەمەوە."
ئێمە زنجیرەیەک ناکۆکیمان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا هەیە کە کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانمان، کە سەرچاوەی داهاتی تەواوی هەرێمەکەن، دەخاتە بەردەم مەترسیی ئەو دۆخەی ئێستا ڕوودەدات.
هێرشەکانی سەر کێڵگەی "کۆرمۆر" کارێکی بێزارکەرە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت. پێویستە هەموومان مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا بکەین و ڕێگەیەک بۆ وەڵامدانەوەی بدۆزینەوە، بەڵام پێویستمان بە یەکڕیزیی ناوخۆی هەرێم هەیە.
ئێمە پێویستمان بە یەکڕیزییە نەک تەنها لە ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، بەڵکو لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداشدا؛ بۆیە ئێمە دەستوەردان ناکەین و هیچ ڕێگەیەکیش نییە کە بتوانین دەستوەردانی تێدا بکەین.
ئێمە دەتوانین هاوکاری بکەین، دەتوانین ڕاوێژ پێشکەش بکەین و نێوەندگیری بکەین، بەڵام بە ڕاشکاوی دەڵێم؛ ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوە و دەرفەتێکی گەورەتان لەبەردەمدایە.
پێویستە ئەم ناکۆکییانە تێپەڕێنین، ئەگەر نا بۆ سەدان ساڵی دیکەش بەردەوام دەبن.
دڵنیام بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان لێی بێزار بوون، دەشزانم کە بەغداش لێی بێزار بووە.
ئامۆژگاریی دروست، پیشەیی و هزریی من ئەوەیە تێیپەڕێنن.
