پەیامنێرى کەناڵ8 لە حەسەکە ڕایگەیاند، دواى ئەوەى دوێنێ، ژمارەیەک لە عەرەبەکانى گەڕەکى غوێران کە گەڕەکێکى عەرەبنشینى حەسەکەیە، لە گۆڕەپانى ئاشتى گردبوونەوە و هێرشیانکردە سەر سیمبولەکانى کورد وەک ئاڵاى کوردستان و ئەو دووکان و مارکێتانەى نووسینى کوردییان لەسەربوو، دواتریش لە ڕێوشوێنێکى ئەمنیى تووند و بە پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکان، ئاڵاى سووریایان لە بەردەم کۆشکى دادوەریی حەسەکە هەڵکرد.
ئەم ڕەفتارە و دەستدرێژیى عەرەب بۆ سەر سیمبولەکانى کورد، نیگەرانى و کاردانەوەى لێکەوتەوە.
لە سەر لە ئێوارەی دوێنێوە، ژمارەیەکى زۆرى هاونیشتمانییانى کورد بە ئاڵاى کوردستانەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی خۆیان دژى ڕەفتارى گەنجانى عەرەب و هێزەکانى ئاسایشى گشتى دەربڕى.
هێزەکانى ئاسایشى گشتی بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندانى گەنجانى کورد، هێزێکى زۆریان بردە ناو خۆپیشاندەران و هەوڵیاندا بە تەقەى هەڕەمەکى بڵاوە بە خۆپیشاندانەکە بکەن، بەڵام گەنجانى کورد سووربوون لەسەر خۆپیشاندانەکەیان و هێزە ئەمنییەکانیان ناچار بە پاشەکشە کرد.
هاوکات، بەهۆى تەقەى هەڕەمەکیى هێزەکانى ئاسایش، ژمارەیەک گەنج برینداربوون و بۆ چارەسەر ڕەوانەى نەخۆشخانە کران.
لە حەسەکە خۆپیشاندانى مامۆستایان بەڕێوەچوو
مەزڵوم عەبدى بەجیا لەگەڵ وەزیرى پەروەردە و وەزیرى خوێندنى باڵای سووریا کۆبووەوە
سەربڕینی شەڕڤانێکی کورد لە سەرێکانى کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە