لە حەسەکە خۆپیشاندانى مامۆستایان بەڕێوەچوو

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
گردبوونەوەى بەشێک لە مامۆستایانى حەسەکە بۆ پێدانى مووچەکانیان
گردبوونەوەى بەشێک لە مامۆستایانى حەسەکە بۆ پێدانى مووچەکانیان

وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر دواکەوتنى مووچەکانیان، بەشێک لە مامۆستایانى پارێزگاى حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانیان کرد.

داواى پێدانى مووچەکانیان دەکەن

مامۆستایان لەبەردەم بیناى بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردە خۆپیشاندانیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد، دواکەوتنى مووچەکانیان کاریگەریى نەرێنى لەسەر ژیانیان دروستکردووە و ناتوانن بەو شێوەیە درێژە بە کارکردن بدەن.

مووچەى دوو مانگیان وەرنەگرتووە

بەشێک لەو مامۆستایانە لە ڕێگەى کەناڵ8ـەوە نیگەرانى خۆیان لە دواکەوتنى مووچەکانیان دەربڕى و گوتیان، تاوەکو ئێستا مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى ڕابردوویان وەرنەگرتووە.

ئەحمەد شەرع بەرپرسیارە لە نەدانى مووچەکانیان

ئەو مامۆستا ناڕازییانە حکومەتی دیمەشقیان بە بەرپرسیار زانى لە دواکەوتنى مووچەکانیان و داوایان کرد هەرچی زووە مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا