سەربڕینی شەڕڤانێکی کورد لە سەرێکانى کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
سیپان حەسۆ، ئەو شەڕڤانەى لە سەرێکانى لەلایەن چەند چەکدارێکى هۆزە عەرەبەکانى سەرێکانى کوژرا
سیپان حەسۆ، ئەو شەڕڤانەى لە سەرێکانى لەلایەن چەند چەکدارێکى هۆزە عەرەبەکانى سەرێکانى کوژرا

پووختەى هەواڵەکە

  • هۆزێکی عەرەبی دێرەزوور، شەڕڤانێکی پێشووی هەسەدەیان لە سەرێکانى سەربڕی و ڤیدیۆکەشیان بڵاوکردەوە.
  • سەربڕینی شەڕڤانێکی کورد لە سەرێکانى کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
  • ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە: سیپان ڕفێنراوە.
  • ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە: سیپان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە نزیکەوە کوژراوە.

هۆزی بەگارە لە دێرەزوور، شەڕڤانێکی کوردی پێشووی هەسەدەیان لە گوندەوارى سەرێکانى سەربڕی کە  ئێستا سەربازی لیوای حەسەکەی سوپای سووریای عەرەبییە.


کاردانەوەکان و بڵاوکردنەوەى ساتى کوشتنى شەڕڤانەکە

  • دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سەربڕینی گەنجە کوردەکە ناڕەزایەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان دروست بوو.
  • هاونیشتمانییان لە عامودا و قامیشلۆ و حەسەکەى ڕۆژئاواى کوردستان خۆپیشاندانیان کرد.
  • بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، شەڕڤانەکە نازناوی سیپانە و ناوی سامی شێخمووس حەسووە، پێشتر شەڕڤانی هەسەدە بووە.
  • لە پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریادا بەشداربووە، ئێستا ئەندامی وەزارەتی بەرگریی سووریایە.
  • ئەو هۆزە عەرەبەی دێرەزوور کە سیپانیان سەربڕیوە، ناوی بەگارەیە، بە گوێرەی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی  بڵاوبووەتەوە، کەسێک قسەدەکات و دەڵێت، ئەوە سزای هەموو یەکێکتانە.
  • بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی شەڕڤانەکە، گەیێنرایەوە حەسەکە و بڕیارە هەر لەوێ بەخاک بسپێردرێت.
  • هاوکات ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، شەڕڤانەکە لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە بۆ گوندی عەدلانە لە گوندەوارەکانی سەرێکانی ڕفێنراوە و کوژراوە
  • کەسوکار و خێزانی شەڕڤانەکە دانیشتووی گەڕەکی موفتین لە شاری حەسەکە.

هەڵوێستى لایەنە پەیوەندیدارە

لە لایەکی دیکەوە فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە زانیاری و تۆمارە ڤیدیۆییەکان، تیمەکانی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرێکانی دەستبەجێ ڕوویان لە شوێنەکە کردووە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی پێویست.

ئاسایشی ناخۆی حەسەکە دەشڵێت: "تەرمی سامی لە نزیک گوندی حیلۆ دۆزراوەتەوە و ئەوەش دەستنیشانکراوە کە لە نزیکەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە".

فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە بەڵگە کۆکراوەکان و ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ناسنامەی تۆمەتباری تاوانە دەستنیشان بکەن، کە ناوی (م.ع. ە)

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

بەشێک لە گرووپەکانى نزیک لە تورکیا لە سەرێکانى کشانەوە

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا