
داهاتى نانەوتیی سلێمانى 723.8 ملیار دینار بووە لە ماوەى ساڵێکدا.
سلێمانى مانگانە تێکڕاى داهاتى نانەوتیی 60 ملیار دینار بووە.
سلێمانى مانگانە 38 ملیار دینارى بۆ داهاتى نانەوتیی فیدڕاڵى عێراق لێ ڕۆیشتووە.
سلێمانى مانگانە 15 بۆ 16 ملیار دینار بۆ خزمەتگوزارییە بەردەوامەکان خەرج دەکات.
لە داهاتى نانەوتیی سلێمانى پاکتاوى مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینان کراوە.
داهاتى نانەوتیی سلێمانى بۆ خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانى شارەکە و بەشێک لە پرۆژە ستراتیژى و خزمەتگوزارییەکان و تەنانەت پاکتاوى مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینان خەرج دەکرێت.
لە 14ـى تشرینى دووەمى 2025 تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 14ـى تشرینى دووەمى ئەمساڵ کە ساڵیادى سلێمانییە، داهاتى نانەوتیی بڕەکەى 723 ملیارو 885 ملیۆن دینار بووە .
تێکڕاى مانگانە 60 ملیار دینار دەکات.
هەموو مانگێک 38 ملیار دینارى وەک داهاتى نانەوتیی فیدڕاڵى عێراق بۆ دابینکردنى مووچە دابیندەکرێـت و تەنیا 22 ملیار دینارى دەمێنێتەوە.
سلێمانى بەو داهاتە نانەوتییەى کۆدەکرێتەوە، هەموو مانگێک 15 بۆ 16 ملیار دینارى بۆ خزمەتگوزارییەکانى نەخۆشخانە و خواردنى زیندانیان و پاککردنەوەى شار و خەرجییە بەردەوامەکانى خزمەتگوزارى، خەرجکردووە.
بێجگە لەوەى مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینانیش هەر لەسەر داهاتى نانەوتیی دابینکراوە.
هەروەها شاباز سدیق، سەرپەرشتیارى پڕۆژەى شەقامى 100 مەتریى سلێمانى، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" پڕۆژەیەکى ستراتیجى بەردەوامى وەک شەقامى 100 مەترى سلێمانى، خەرجییەکەى تەنیا لەداهاتى نانەوتیی سلێمانى بۆ تەرخان دەکرێت".
هاوکات خەرجیی پڕۆژە ستراتیجى و خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى ڕاپەڕین و گەرمیان و سەرجەم شارو شارۆچکەکان هەر لەسەر داهاتى نانەوتی دابین دەکرێت.