دادگای فیدڕاڵی لە بارەی دوو سکاڵاکەی سەر هەرێمی کوردستان بڕیاریدا

جەبار حسین3 کاتژمێر پێش ئێستا
باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق. فۆتۆ: AP
باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق. فۆتۆ: AP

پووختەی هەواڵەکە

دادگاى فیدڕاڵى سکاڵای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان ڕەتکردەوە.

دادگاى فیدڕاڵى عێراق سکاڵای سەر حکومەتى هەرێمى کوردستانى دواخست.


ئەمڕۆ دادگاى فیدڕاڵى عێراق سکاڵاکەى عەلى حەمەساڵحى لە بارەى هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان ڕەتکردەوە.


بڕیارەکانی دادگا

  • دادگاکە پرسی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستانى بە پرسێکى ناوخۆى هەرێمى کوردستان ناوبردووە.

  • دادگای فیدڕاڵی: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە تایبەتمەندیی دادگای فیدڕاڵی نییە.

  • دادگاى فیدڕاڵى عێراق سکاڵایەکى دیکەى لە بارەى داواکارى کۆتاییهاتنی وادەی یاسایی حکومەت هەرێمی کوردستان و گۆڕینی بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر دواخست بۆ 14ـى کانونى یەکەمى ئەمساڵ.

سکاڵاى هەڵوەشاندنەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان، لەلایەن عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستەوە تۆمارکراوە لە دژی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کە داوای دەرکردنی بڕیاری نادەستووریبوونی بەردەوامیی خولی شەشەمی پەرلەمان دەکات، بەهۆی پەککەوتنی دانیشتنەکان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ.

سکاڵاکەى دیکەش لەلایەن ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕێبوار ئەوەڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە عێراق، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، نەوزاد لەتیف ڕۆستەم و یوسف حەمید سەعید، لە دژی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، داوا دەکرێت بڕیاربدرێت بە کۆتاییهاتنی وادەی یاسایی حکومەت هەرێمی کوردستان و گۆڕینی بۆ حکومەتی کاربەڕێکەر.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات

جەبار حسین

Mon Oct 26 2026

Loading related news...