
چاکسازى لە کێبڵەکانى کارەبا زیانى لێکەوتووەتەوە.
10 گەڕەک و شوێنى هەولێر بێ کارەبا بوون.
وەزارەتى کارەبا سوپاسى هاونیشتمانییانى کردووە.
ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتی کارەبا بە کەناڵ8 گەیشت، تێیدا ئاماژەبەوەکراوە، لە 19ـی مانگ، بەهۆی زنجیرەیەک "کاری سازدانەوە و شارستانی"، 12 کێبڵی کارەبای 132 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی بەرز زیانیان بەرکەوت و بووە هۆی پچڕانی پێدانی کارەبا بە وێستگەکانی نووسەران و پارک لە هەولێر.
بەم هۆیەوە، نزیکەی 72 هەزار هاوڵاتی دووچاری پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.
گەڕەکەکانی (نووسەران، حاکماوە، تەیراوە، بەشێکی بەختیاری، سەڵاحەددین، ئاری، تاوەرەکانی گوڵان، پڕۆژەی کواترۆ، سکای تاوەر و بۆلیڤارد). بێ کارەبا بوون.
تیمەکانی چاککردنەوەی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار دەکەن لەسەر ئەوەی بەزووترین کات چارەسەری ئەم کێشەیە بکەن.
پێشبینی دەکرێت ئەمشەو دەست بەگەڕانەوەی کارەبای ئەم ناوچانە بکرێت.
وەزارەتى کارەبا لە کۆتایى ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت
"لەم بارەیەوە سوپاسی تێگەیشتنی هاوڵاتییان دەکەین".
داشکاندنەکەى کارەبا؛ زیاتر لە 500 ملیار دینار قەرز دراوەتەوە




