کنەوپشکنین لە شوێنەواری خەزنە بەردەوامە

حەسەن فەلاح3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵ:

  • شوێنەواری خەزنە لە دیارترین پێگە شوێنەوارییەکانی سنووری کۆیەیە

  • کاری کنەوپشنین لە شوێنەوارەکەدا بەردەوامە

  • ئامانج لەم کنەوپشکنینە ڕزگارکردنی شوێنەوارەکەیە


شوێنەواری خەزنە نزیکە لە گوندی گۆمەشینی سەر بە کۆیە؛ کارەکان تیایدا بەردەوامن و خودی شوێنەوارەکە و پارچەکانی بەیەکەوە ڕزگاردەکرێن لە لەناوچوون.


دەبێت بەوپەڕی تواناوە، هەوڵی پاراستنی ئەو پارچە شوێنەوارییانە بدرێت، کە لە ئەنجامی کنەوپشکنینەکاندا دەدۆزرێنەوە.. دۆزینەوەی مێژووی شارستانیەتی ناوچەکە گرنگە، تاوەکو بتوانین لەڕێگەی شوێنەوارەوە، وەک بەڵگەی سەلمێنەر، شوناس و ناسنامەی خۆمان بپارێزین.

ئاوارە کوێخا عەلی – بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور


بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور، پاش بەسەرکردنەوەی شوێنەوارەکە، داوای کردووە: دەرخستەیەکی شیاو ئامادەبکرێت، بۆ چۆنییەتی پاراستنی پارچە دۆزراوەکان.

پڕۆژەی کنەوپشکنین و هەڵکۆڵینی ڕزگاری بۆ شوێنەواری خەزنە:

  • وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ب. گ. ڕێگاوبان بودجەکەیان تەرخان کردووە

  • پڕۆژەی هاوبەشە لەنێوان ب. گ. شوێنەوار و کەلەپوور، ب. شوێنەواری هەولێر و فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە

  • لە سایەی یاسای شوێنەوار و کەلەپوور بەڕێوەدەچێت

حەسەن فەلاح

Mon Oct 26 2026

Loading related news...