زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر هەر کەلوپەلى ماڵان نییە، بەڵکو قوتابیانیشى گرتووەتەوە.
قوتابیانى زیانمەندى لافاوەکە لەناو کتێبە قوڕاوییەکانیان و نەبوونى قوتابخانە دۆش داماون.
لە دیمەنى ڕاپۆرتەکەى هاوکارمان شەیما لە هەولێر، ژمارەیەک قوتابی گەڕەکی 159ـی گوڵان دەردەکەون، دانیشتوون بەدیار قوڕ و لیتەی نێو کۆلان و گەڕەکەکەیان و کتێبە زیانلێکەوتووەکانیان.
خەمی ئەوان تەنیا لافاوەکە و زیانی نێو ماڵەکەیان نیە.
بەڵکو ژێرئاوکەوتنی کەلوپەل و پێدوایستیەکانی قوتابخانە و نەچوونەوەیان بۆ قوتابخانە.
بە هۆی ئەو بارودۆخە سەختەی تێیکەوتوون بووەتە خەمێک قوڵ بۆیان.
بە هۆی بارودۆخی ماڵەوەش نەیانتوانی بگەڕێنەوە قوتابخانە.
وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی داوەتە پەروەردەکان بۆ بەدواداچوون بۆ زەرەرمەندبووانی لافاوەکەی هەولێر،هەر قوتابیەک زەرەرمەند بووبێت، لە ونبوون و ژێرئاوکەوتنی جل و بەرگ و کتێبەکان و نەرۆشتنیان بۆ قوتابخانە بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە بەهۆی لافاوەوە دروستببوو قەرەبوو دەکرێنەوە و خوێندنەکەیان نافەوتێت.