دابەزینى بەهای دینار بەرانبەر دۆلار دەرگایەکی دیکەی بۆ گرانی کاڵاو پێداویستییەکان لە بازاڕدا کردووەتەوە.
نرخەکان دوو هێندە زیادیانکردووە.
مام محمد ماوەی هەشت ساڵە دوکانی هەیە لە گەڕەکی تەیراوە و دەڵێت ئەگەر لە ساڵانی رابردوو هاونیشتمانیان بە فەردە و کارتۆن پێداویستیەکانیان کڕیبێت ئێستا دینار بارودۆخەکەی پێچەوانە کردووەتەوە، هاونیشتمانیان بە نیو کیلۆ و کەمتر لەو بڕەی لێ دەکڕن.
بەهۆی دابەزین و ناجێگیری نرخی دینار بەرانبەر دۆلار.
ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر جمووجووڵەکانی بازاڕ دروست کردووە.
نرخی کەلوپەلەکانی بۆ دوو ئەوەندە بەرز کردووەتەوە.
بە گوێرەی ئاماری بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 10 مانگی رابردوو لە ئەنجامی کاری لیژنەکان هەزار و 272 سەرپێچی تۆمارکراون و لەو سەرپێچیانەش 170 یان داخراون و زیاتر لە 279 ملیۆن دینار سەرپێچی داراییان کردووە، هاوکات 204 تۆن ماددەی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە.
بەشی زۆری سەرپێچیەکان لە مانگی 10ـى ئەمساڵ بووە بەهۆی ناجێگیری نرخی دینار بەرامبەر دۆلار، کە 133 سەرپێچی تۆمارکراون و 18 سزاى داخستنى هەبووە، هەروەها 14 ملیار و 882 هەزار دینار پێ بژاردنى دارایی تۆمار کراوە و 35 تۆن کاڵاى بەسەرچووش دەستى بەسەردا گیراوە.

.jpeg)