ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەین

پووختەى هەواڵەکە

  • بەهۆی سوکایەتیکردن بە هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن.

  • هاوپەیمانێتییەکە: داوامانکردووە ئەو پەرلەمانتارە ڕەوانەی لیژنەی ئادابی ئەنجوومەنی نوینەران بکرێت.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، هاوپەیمانیی ئاوەنداکردنەوە و گەشەپێدان، بە سەرۆکایەتى محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، سەرکۆنەی ئەو پێشێلکاری و سوکایەتیکردنە نابەرپرسیارانە دەکەن، کە هەندێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە پەیڕەویان کردووە، لەدژی هاوپەیمانێتییەکەیان و دەڵێن، لادانە لە شێوازی کاری پەرلەمانتاری و بنەماکانی ڕکابەریی سیاسی و دەچێتە چوارچێوەی بەئامانجگرتنی هاوپەیمانێتییەکە و سەرکردەکەیان.


ڕێکار لە بەرامبەر پەرلەمانتارەکە و هەڵوێستى هاوپەیمانییەکە

  • لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانە، بڕیاریانداوە وەڵامنەدانەوە و سەرخستنی زمانی لێکگەیشتنیان هەڵبژاردووە.

  • ناوی ئەو پەرلەمانتارەیان داوە بە لیژنەی ئادابی ئەنجوومەنەکە.

  • ناوی پەرلەمانتارەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ناکەن.

  • لیژنەکە هیچ ڕێکارێکی کردەیی نەگرتووەتەبەر.

  • هەربۆیە ئەو پەرلەمانتارە بەردەوامبووە لە سوکایەتی و پێشێلکارییەکانی.

  • داواش لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەکەی دەکەن، هەڵوێستێکی توند لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە بگرنەبەر.

  • بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن.

  • تاوەکو ئەو کاتەی ڕێکاری یاسایی بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەکە دەگیرێتەبەر.

  • پێویستە ڕێکارەکان گرەنتی لە ڕاگرتنى پێشێلکارییەکان بکەن و پارێزگاری لە ڕێزی پەرلەمان و هێزە سیاسی و سەرکردەکانی بگرێت.

  • پاراستنی سەقامگیری سیاسیی و ڕکابەری، تەنیا بژاردە نییە، بەڵکو پابەندییەکی ئەخلاقی و یاساییە کە بەرگریی لێدەکەن.

هاوپەیمانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، لە 20ـى ئایاری 2025 بە فەرمی ڕاگەیێنرا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق (کە لە تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەچوو) بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی سوودانی بۆ بەدەستهێنانی خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانییەکەی سوودانی بەتۆمەتی گەندەڵی بە 7 ساڵ زیندانی سزادرا

لە هاوپەیمانییەوە بۆ بزووتنەوەیەکی نیشتمانی؛ ستراتیژییە درێژخایەنەکەی سوودانی ئاشکرا دەبێت

دۆسیەی شەڕەکەی مستەفا سەند لەگەڵ بەها ئەعرەجی ڕەوانەى دادگاى تاوان کرا

Loading related news...