پێنج گوندى سلێمانى دەکرێنە گەڕەک

کەناڵ810 کاتژمێر پێش ئێستا

پێنج گوندى سلێمانى دەکرێنە گەڕەک

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە:

  • گەشەکردن و فراوانبوونى شارى سلێمانى بەردەوامە.

  • بەشێک لە گوندەکانى قەراغى شار لەگەڵ گەڕەکەکان تێکەڵاوبوون.

  • شارەوانى خانووى گەڕەکە تازەکان تاپۆ دەکات و خزمەتگوزارییان پێدەگەیێنێت.


پەیامنێرى کەناڵ8 ڕاپۆرتێکى لەسەر ئەوە کرد، کە لەسەر نەخشەی نوێی ماستەرپلانی شاری سلێمانی، چیتر تووەسپی، فەیاڵ و کانی حەمە، کانی پیرە و قوڵقوڵە، تەنیا وەکو گوندی نزیک لە شار نامێننەوە بەڵکو وەکو پێنج گەڕەکی نوێی شارەکە هەژمار دەکرێن.


دانیشتووانى گوندەکان:

  • چاوەڕوانین لەگەڵ گۆڕینی ناونیشانەکەمان لە گوندەوە بۆ گەڕەک دەستی خزمەتگوزارییمان پێبگات.

ڕێکارە کارگێڕییەکان:

  • بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی سلێمانی دەستی بەکار کردووە تاوەکو نەخشەیەکی نوێ بۆ ئەو پێنج گەڕەکە نوێیە ئامادە بکات.

  • لەسەر نەخشە شوێنی شەقامەکان، سەوزایی و خوێندنگە و ناوەندە خزمەتگوزارییەکان دیاری دەکرێن.

شارەوانیى سلێمانى چییان بۆ دەکات؟

  • لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: وەکو هەنگاوی سەرەتا خانووەکانی تووە سپی و چوار گەڕەکە نوێیەکە تاپۆ دەکەین.

  • لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: دواتر قۆناغ بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکانی شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ و سیمایەکی نوێی شارییان پێدەبەخشین.

تووە سپی و چوار گوندەکەی دیکە چیدی دەروازەی دەرەوەی سلێمانی نین، بەڵکو بەشێکن لە ناوجەرگەی ماستەرپلانە نوێیەکەی شارەکە، ئەوەی ئێستا خەڵکی ئەم ناوچانە چاوەڕێی دەکەن، خێرایی هەنگاوەکانی شارەوانییە بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان و جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە سلێمانى قۆناغى نوێى دابەشکردنى زەوى لە دۆڵەڕووت دەبێت

کەناڵ8

Thu Oct 22 2026

Loading related news...