دواى هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى سواڵکردن گوتەبێژى پۆلیسی کەرکووک ڕاگیرا

مەعاز فەرحان7 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • لەم مانگەدا هەڵمەتێکی فراوانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن دەستپێکرد.

  • هەڵمەتەکەى کاردانەوەى فراوانى لێکەوتەوە و وەزارەتى ناوخۆ بانگێشتى کرد.

  • دیاردەى سواڵکردن بە منداڵان لە کەرکووک زۆرە.


کەناڵ8 زانیاریى ئەوەى دەستکەوت، عەقید عامر شوانی، گوتەبێژى پۆلیسی کەرکووک بەهۆی هەڵمەتی نەهێشتنی دیارەی سواڵکردن بانگێشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرا و لە ئێستادا ڕاگیراوە.


عەقید عامر شوانی چى کردووە؟

  • هەڵمەتێکى بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن و جێبەجێکردنی یاسا بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە دەستپێکرد بوو.

  • پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگا بە فەرمی داوای نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردنى کرد بەتایبەت لەنێو منداڵان.

  • لە هەڵمەتەکەدا، لێکۆڵینەوە لە مێردمنداڵێک دەکات کە لەنێو بازاڕ بەدیدەکات و گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاودەبێتەوە.

  • چالاکوان، چین و توێژەکانی نەتەوەکانی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیان بۆ ئەمە هەبوو.

  • بەم هۆیەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە، بۆ ڕوونکردنەوە بانگێشتى بەغداد کرا.

دیاردەی سواڵکردن لەنێو بازاڕەکانی کەرکووک، نیگەرانی خەڵکی لێکەوتوەتەوە و چەندینجار ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگا داوای نەهێشتنیان کردووە.

عەقید عامر شوانى، لە مانگى تەمموزى 2025ـەوە وەک گوتەبێژ و بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى پۆلیسى کەرکووک دەستبەکار بووە.

Loading related news...