
چوار سەربازیی تورکیا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە گیانیان لەدەستدا.
هێلێیکۆپتەرەکە لە جۆری ئێس-70 بووە.
تاوەکو ئێستا هۆکارى کەوتنەخوارەوەکە نازانرێت.
هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە مەڵەتی باکووری کوردستان کەوتەخوارەوە و هەر چوار سەربازەکەی ناوی گیانیان لەدەستدا.
هێلێیکۆپتەرەکە لە جۆری ئێس – 70 بووە.
لە شارۆچکەی یەشیلیورتی سەر بە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان کەوتووەتەخوارەوە.
هێلێکۆپتەرەکە لەسەر ئاسمانیی گەڕەکێکی شارۆچکەکە کەوتووەتەخوارەوە.
بە هۆیەوە ئاگر لە ماڵێکیشدا کەوتووەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئێستا نازانرێت هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە چییە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.