کۆبوونەوەیەکى باڵاى ئەمنى لە تاران بەڕێوەچوو

پووختەى هەواڵەکە:

  • کۆبوونەوەکە بە بەشداریى نوێنەرانى ئێران، پاکستان، تورکیا و سعودیە لە تاران کراوە.

  • یەکەمجارە کۆبوونەوەیەکى چوارقۆڵى لەنێوان ئەو چوار وڵاتەدا دەکرێت.

  • گفتوگۆ لەبارەی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمایەتییەوە کراوە.


میدیاى فەرمیى ئێران بڵاویکردەوە، موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران میوانداری ئەم دیدارەی کردووە.


ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە:

  • خالید بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعودیە.

  • عاسیم مونیر فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی پاکستان.

  • ئیبراهیم کالین سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا.

ڕاگەیێنراوى کۆتایى کۆبوونەوەکە:

"بەشداربووان ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە گفتوگۆکان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان بەتایبەت لە بواری ئاشتی و ئاسایشى ناوچەکەدا".

شاندە هاوبەشەکە لەگەڵ کێ کۆبوونەوە؟

موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیرى دەرەوە پێشوازییان لە شاندە هاوبەشەکە کرد بوو.

دواتر شاندی ئەو سێ وڵاتە، لەگەڵ مەسعود پزیشیکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە، پزیشکیان ڕایگەیاندووە، ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و سوودوەرگرتن لە توانا هاوبەشەکانی وڵاتانی ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لەبارەى سەردانەکەوە:

  • لەپێناو کەمکردنەوەی گرژی و پەرەسەندنەکانە و هاندانی لایەنەکانە بۆ گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماسی.

  • وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەککە، پشتیوانیی لەو هەوڵانە دەکەن، کە هەریەک لە قەتەر و پاکستان دەیدەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و کۆتاییهاتنی جەنگ.

کۆبوونەوەکەى تاران هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیى شەڕ و پێکدادانى نێوان حوسییەکان لەگەڵ سعودیە و حکومەتى یەمەن لە لایەک و ئاڵۆزییەکانى نێوان تاران و واشنتن لەلایەکى دیکە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سی ئێن ئێن: ئەگەر ترەمپ فەرمان بکات ئەمریکا هێرشی گەورە دەکاتە سەر ئێران

بەرپرسانی باڵای سەربازی و هەواڵگری پاکستان، سعودیە و تورکیا دەچنە تاران

Loading related news...