زەیدی لە ئوردنە و لەگەڵ شا عەبدوڵاى دووەم کۆبووەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • کۆبوونەوەى عەلى زەیدى لەگەڵ شا عەبدوڵا شاى ئوردن تەواوبوو.

  • گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی وڵاتەکانیان کرد.

  • زەیدی و جەعفەر حەسسان سەرپەرشتیی واژۆکردنی نۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان کرد.


    دواى ئەوەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە ئوردن، لەگەڵ شا عەبدوڵاى دووەم، شاى ئوردن کۆبووەوە، پاشان لەگەڵ جەعفەر حەسسان، هاوتا ئوردنییەکەى کۆبووەوە و دواتر ژمارەیەک یاداشتى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردولا واژۆ کرا.


کۆبوونەوەى عەلى زەیدى و جەعفەر حەسسان

  • سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی فراوانی نێوان شاندی هەردو وڵاتیان کردووە.

  • باسیان لە پرسە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتەکانیان و بەهێزکردنیان کردووە.

  • بە تایبەت لە بوارەکانی وزە، ئابووری و وەبەرهێنان.

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق: ئوردن هاوبەشێکی ستراتیجیی عێراقە.

  • زەیدى: ئارەزوو دەکەن هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تەواوی ئاڵنگارییەکان بەهێزتر بکەن.


زەیدی جەختی لە گرنگی دروستکردنی ناوچەیەکی ئازادی ئاڵوگۆڕی بازاڕی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، بۆ زیاترکردنی قەبارەی بازرگانی، کە سوودی بۆ هەردوو وڵات دەبێت.


زەیدی و جەعفەر حەسسان، چاودێری واژۆکردنی نۆ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بواری جۆراوجۆردا کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئوردن

ئارام یوسف

Mon Oct 26 2026

Loading related news...