
لە خولى نایابى یانەکانى عێراق، پێشمەرگەى سلێمانى لە یاریگەى خۆیدا سەرکەوتنێکى دیکەى بەدەستهێنا و پارێزگارى لە پێشەنگى خولەکە کرد.
پێشمەرگە لە گەڕى دوانزەیەمى خولەکە میوانداریی یانەى قاسمى کرد و پێشمەرگەى خاوەن ماڵ توانى یارییەکە سێ بە دوو بباتەوە و سێ خاڵى دیکە بخاتە هەگبەکەى.
بەو بردنەوەیە ، نوێنەرەکەى سلێمانى لە خولەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 30 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی نایابی عێراقە
دواى ئەم گەڕە پێشمەرگە زۆرترین بردنەوەی هەیە لەم وەرزە 10 یاریی زۆرترین گۆڵیشی هەیە 26 گۆڵە،
