
پووختەی هەواڵ:
خەڵاتەکە فەڕەنسییە و بە ناوی بلەیز پاسکال دەبەخشرێت
بۆ یەکەمجارە خەڵاتێکی ئەدەبیی تایبەت بە ژیریی دەستکرد دادەهێنرێت
براوەی خەڵاتەکە کتێبەکەی بۆ چاپ دەکرێت
پێویستە نووسەر هەموو ئەو پڕۆمپتانە ئاشکرا بکات کە کتێبەکەی پێ نووسیوە
ژیرییە دەستکردە باڵاکان ڕێگپێدراون بۆ بەکارهێنان
مەرجی بەشداربوون:
دەبێت بە زمانی فەڕەنسی دەقەکە نووسرابێت
نووسەران لە هەر شوێنێکی جیهانەوە دەتوانن بەشدار بن
ڕەشنووسی پێشکەشکراو دەبێت لەنێوان 10 هەزار بۆ 50 هەزار وشە بێت
پێشووتر بڵاونەکرابێتەوە
ژیرییە دەستکردەکانی وەکو ChatGPT، Claude، Gemini و LLaMA ڕێگەپێدراون
ناوەڕۆکی داستانیی ئامانجی سەرەکیی وەرگرتنە
ناوەڕۆکەکانی کۆمەڵایەتی، ژینگە، مرۆیی و ڕەوشتیش وەردەگیرێن
ئەم خەڵاتە لەلایەن سێ بازرگانی ناسراوی فەڕەنسییەوە داهێنراوە؛ دەیانەوێت خانەیەکی تایبەت بۆ ئەو بەرهەمانە بکەنەوە کە بە ژیریی دەستکرد دەنووسرێن

چاودێران: گەر خەڵاتەکە سەرکەوتوو بێت، دەتوانێت لە داهاتوودا ڕکابەریی خەڵاتە گەورەکانی وەکو گۆنکۆر بکات.
وادەکانی وەرگرتن و بەڕێوەچوون:
وەرگرتن دەستیپێکردووە
کۆتایی تشرینی دووەم دەرگای وەرگرتن دادەخرێت
لیستی کورت و کۆتایی 10 ڕەشنووس لەخۆدەگرێت
سەرەتای کانوونی یەکەم ناوی براوە ئاشکرا دەکرێت




