
پووختەی هەواڵ
لە دیارترین هونەرمەندانی زنجیرە ئانیمەیشنی لوونی تونز بوو
ڕۆڵگێڕی دەنگی ئەم کارەکتەرانە بوو: دافی دەک، بەگز بەنی و پۆرکی پیگ
لە تەمەنی 46 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە
خانەوادەکەی باوزا: مردنەکەی لەناکاو بووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، باوزا بەهۆی کێشەی دڵ کۆچی دوایی کردووە و لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
باوزا بە ڕەچەڵەک فلیپینی بوو، لە ئۆنتاریۆ گەورەبووە و لە منداڵییەوە خۆشەویستیی بۆ لوونی تونز هەبووە، لەگەڵ گەورەبوونیدا، بووە بە ڕۆڵگێڕی دەنگی ژمارەیەک لە سەرەکیترین کارەکتەرەکانی زنجیرەکە، لەوانە:
بەگز بەنی
دافی دەک
پۆرکی پیگ
مارڤینی مەریخی
تویتی
وەحشی تاسمانی

لوونی تونز، هەموو کولتوور و زمانەکانی تێپەڕاند.. گرنگ نییە لە چ بەشێکی ئەم جیهانەیت، هەمیشە لە کۆمیدیاکەی تێدەگەیت.
باوزا لەنێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025، سێ خەڵاتی ئێمی بۆ دەنگە ناوازەکەی بردووەتەوە.
