عێراق لە بەدیهێنانى خەونە دێرینەکەى نزیک دەبێتەوە

پووختەى ڕاپۆرتەکە:

  • پاش زیاتر لە 25 ساڵ، حکومەتی عێراق جڵەوی ئاسمانیی وڵاتەکەی وەرگرتووەتەوە.

  • دەیەوێت بە دابینکردنی سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو، هەرێمی کوردستان و خۆشی بپارێزێت.

  • بڕیارە بەمنزیکانە سیستمى بەرگریی ئاسمانیى پێشکەوتوو بگاتە عێراق.


دواى کشانەوەى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى، حکومەتى عێراق کڕینى سیستمى بەرگری کردووەتە کارى لە پێشینە و دەیەوێت کۆنترۆڵى ئاسمانەکەى بکات و نەبێتە گۆڕەپانى ململانێ هەرێمییەکان.


سەباح نوعمان، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق:

  • پشت بەخودا بەمنزیکانە یەکەکانى سیستمى بەرگریی ئاسمانیى پێشکەوتوو دەگات.

  • بەگوێرەى دید و پلانێکى فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانى، کە گرەنتیی سەروەری و سەلامەتیى ئاسمانى بکات دابەش دەکرێت.

حکومەتى عێراق چى کردووە؟

  • سندوقێکى پارەدارکردنى بۆ کڕینى سیستمى بەرگری داناوە.

  • پلانى هەیە لە ماوەى سێ ساڵدا تەواوى سیستمى بەرگریی وڵاتەکە نوێبکاتەوە.

  • سەباح نوعمان: سیستمەکان، گرەنتیی ڕووپۆشێکى بەرگریی بۆ یەکە زەمینى و دەریاییەکان دەستەبەر دەکەن.

  • سەباح نوعمان: لەگەڵ دابینکردنى تۆڕێکى چاودێریی و ئاگادارکردنەوەى پێشوەختەى هەڕەشەکان.

عێراق لە ماوەى ڕابردوودا ژمارەیەک گرێبەستى کردووە بۆ نوێکردنەوەى سیستمە بەرگرییەکەى، لەوانەش؛ کڕینى سیستمى بەرگریی لە کۆریاى باشوور لە جۆرى ( ئێم- سام 2)، کە بەهاکەى دەگاتە دوو ملیار و 65 ملیۆن دۆلار.

  • گرێبەستەکانى سیستمى بەرگری

  • ئێم سام 2

  • کۆریاى باشوور

  • بەهاى گرێبەستەکە:

  • 2.65 ملیار دۆلار

لەگەڵ تورکیاش، عێراق گرێبەستێکى دیکەى بە بەهاى 300 ملیۆن دۆلار واژۆ کردووە بۆ کڕینى 20 سیستمى بەرگریی ئاسمانى، لە جۆرەکانى (کورکوت، حەسار)

  • گرێبەستەکانى سیستمى بەرگری

  • کورکوت و حەسار

  • تورکیا

  • بەهاى گرێبەستەکان:

  • 300 ملیۆن دۆلارە

لە ڕابردوودا ئاسمانى عێراق لەژێر کۆنترۆڵى ئەمریکادا بوو، دواى کشانەوەى هاوپەیمانان، بەغداد پلانى هەیە بە کڕینى سیستمى بەرگریی پێشکەوتوو چەترێکى بەرگریی ئاسمانیی دروستبکات.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەنگاوێک بەرەو سەروەریی ؛ عێراق سیستمی مووشەکی و ڕاداری دوورمەودا هاوردە دەکات

وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆکانی گەیشتنی سیستمی دژەفڕۆکە ڕەتدەکاتەوە

Loading related news...