کەرنەڤاڵی شەوی خێوەکان لە یۆنان بەڕێوەدەچێت

لە شارۆچکەی ئامفیسای ناوەندی وڵاتی یۆنان، کە نزیکە لە پەناگەی دێلفی هێلینی، مێژووەکەی بۆ یۆنانی کۆن دەگەڕێتەوە و خوداوەند ئاپۆلۆ لێرەدا گوتاری داوە، لە شەوێکی تایبەت بە خێوەکان، دانیشتوانی شارۆچکەکە، جلوبەرگی ناوازە لەبەردەکەن و کەشێکی ئەفسانەیی و هەستبزوێن دروستدەکەن.

کەرنەڤاڵی "شەوی خێو"  یان "شەوی خێوەکان"، یەکێکە لە دیارترین کەرنەڤاڵەکانی وڵاتی یۆنان، کە ساڵانە لە شارۆچکەی ئامفیسا ئەنجامدەدرێت و تیایدا سەدان کەس بەمەبەستی بەشداریکردن لە سامناکترین و هەستبزوێنترین شەوەکانی ساڵ، ئامادە دەبن.

خێوی ئەمفیسا، لە دیارترین ئەو خێوانەیە کە لەم شەودا دەردەکەون، بەمەبەستی زیندووکردنەوەی ئەم بوونەوەرە، جلوبەرگی تایبەت دروستکراوە و بەشداربووان بە شێوەی جیاواز لەسەر شێوازی جلوبەرگ و تایبەتمەندییە جەستەییەکانی خۆیان دەردەخەن.

دانیشتوانی شارۆشکەی ئامفیسیا ژمارەیان شەش هەزار کەسە، لە شەوی خێودا، بە شێوەی جیاواز خۆیان ئامادە دەکەن، بەشێکیان دەبن بە ئێڵڤە جنۆکەکان، بەشێکیشیان وەکو خێوی ئەفسانەیی خۆیان دەگۆڕن و بە بەکارهێنانی پێستی بزن و شاخ و زەنگۆڵەکان، خۆیان دەخەنە سەر شێوەی بوونەوەرێکی ترسناک، هاوکات قایشەکانیان بە زنجیر و ئاسن دەبەستن.

بە باوەڕی یۆنانییەکان، شەوی خێو لە سەرچاوەیەکی ئەفسانەییەوە سەریهەڵداوە و نەریت نییە، پەیوەستە بە بیر و باوەڕە کۆنەکانی ناوچەکە و گێڕانەوە و کولتووری یۆنانیی نەخشاندووە.

هەر لەم شەوەدا، خێوی چارمەینیا، لە 120 پلیکانەی بەرزی شارۆچکەکەوە، لە کڵێسەوە دێتە خوارەوە و بەرەو گۆڕەپانی سەرەکیی هەنگاودەنێت، هەر لەم گۆڕەپانەدا، بەرەنگاری دوو خێوی گەورە و ترسناک دەبێتەوە و لەناویاندەبات.

ماوەی 29 ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام کەرنەڤاڵی شەوی خێو لە یۆنان بەڕێودەچێت، بە گوتەی شارەزایان، رەگ و ریشەی دەرکەوتنی ئەم کەرنەڤاڵە، پەیوەستە بە شێوازی ژیاری یۆنانییەکان و دۆخی ئابوری رەگەزێکی دیاری کەرنەڤاڵەکەی دروستکردووە، کە خۆی لە دروستکردنی زەنگۆڵە و گوریسی ئەستوور دەبینێتەوە و سەرچاوەیەکی گەورەی داهات بووە بۆ شارۆچکەکە.