
دانەغاز: بەرهەمهێنانى گاز لە کێڵگەى کۆرمۆر زیاد دەکەین
کۆمپانیاى دانەغازى ئیماراتى رایگەیاند، دەیانەوێت لە چارەکى دووەمى ساڵى 2026دا زیادەى بەرهەمهێنانى گاز لە کێڵگەى کۆرمۆر بگەیەننە 250 ملیۆن پێ سێجا.

فڕۆکەی تورکیا سنووری ماوەتی بۆردوومانکرد

وەزارەتی کارەبا: پڕۆژەی رووناکی لە هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی پرۆژەی رووناکییەوە کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری بۆ هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر دابیندەکرێت، دەشڵێت، لەچەند هەفتەی داهاتوودا پرۆژەکە لە سلێمانی و دهۆک جێبەجێدەکرێت.

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی مووچە
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی مووچەخۆران دەكات بۆ پشوودرێژییان و گوتی "حکومەت درێخی ناکات لە کارکردن بۆ زامنکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران و بەردەوامبوونی رێكکەوتنی ئەم دواییە لەمبارەیەوە".

خەرجیی مووچەى مانگانە لە 999 بۆ 958 ملیار دینار کەمبووەتەوە
بەهۆى جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینى یەکگرتووى عێراقەوە، خەرجیى مووچە لە مانگى کانوونى دووەمدا لە 999 ملیار دینارەوە بۆ 958 ملیار کەمیکردووە، ئەوە بەشێوەیەکى کاتى دەبێت.

ژیان سابیر: خانەنشینان تاوەکو فەرمانیان بۆ دەرنەچێت مووچە وەرناگرن
بەڕێوەبەرایەتیى خانەنشینیى سلێمانى رایگەیاند، هەموو ئەوانەى خانەنشینبوون، تاوەکو فەرمانیان بۆ دەرنەچێت، مووچە وەرناگرن، هاوکات پاش فەرمانى گەنجینەکان، پاداشتى دارایى 12مانگى و شەش مانگییەکەیان بۆ خەرجدەکرێت.

جوتیارانی مەخموور: لە نەینەوا بێبەشکراوین لە پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵ
نوێنەری جووتیارانی سنووری شارۆچکەی مەخموور و دەوروبەری دەڵێن، لەلایەن ئیدارەی پارێزگای نەینەواوە بێبەشکراون لە پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵ.

حکومەتى هەرێمى کوردستان تاوتوێى مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوت دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکى دارایى و پرسى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەکات.