لەکاتى گواستنەوەى نەخۆشێک لە سلێمانیەوە بۆ بەغداد ئەمبوڵانسێکى نەخۆشخانەى بەخشین تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیانلەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە کارگێڕیی نەخۆشخانەى بەخشین بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لەکاتى گواستنەوەى نەخۆشێک لە سلێمانییەوە بۆ بەغداد، ئەمبوڵانسێکى نەخۆشخانەکە توشى پێکدادان بووە و لە ئاکامدا نەخۆشەکە و دوو کەس لەناو ئۆتۆمبیلەکەى دیکە گیانیانلەدەستداوە.
گوتیشى، هەرسێ کەسەکە بە رەگەز عەرەبن.